٣٠ ساڵ زیندان بۆ ٥ لاوى کورد
خه‌باتمێدیا: ٥ که‌س له تێکۆشه‌رانى سیاسی له‌ئوستانى کوردستان له‌لایه‌ن لقى ١ى دادگاى رژیم له‌سنه هه‌ر کامه‌یان به ٦ ساڵ زیندان مه‌حکووم کراون. به پێى راپۆرتى هێرانا، ٥ لاوى کورد خه‌ڵکى دێهاتى نێگڵ سه‌ر به مه‌ریوان به نێوه‌کانى "هوشیار ئه‌حمه‌دى، به‌همه‌ن سه‌عیدى،
جه‌هانبه‌خش ئه‌حمه‌دى، سیروان مه‌حموودى و سه‌یوان ره‌حیمى" که له کۆتاییه‌کانى وه‌رزى زستانى پار له دێهاتى نێگڵ له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئه‌منیه‌تى گیرابوون، له چه‌ند رۆژى رابردوو له‌لایه‌ن لقى ١ى دادگاى رژیم به سه‌رۆکایه‌تى قازى بابایی هه‌رکام به تاوانى (کرده‌وه دژى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی) به ٦ ساڵ زیندان مه‌حکووم کراون. نێوبراوان سه‌باره‌ت به حوکمه‌که‌یان ناره‌زایه‌تیان دهربر٠یووه و په‌روه‌نده‌که‌یان له قۆناغى داواى پێداچوونه‌وه دایه.