جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرش کردنه‌سه‌ر ته‌له‌ویزیونى رۆژ کرده‌وه‌یێکى نار٠ه‌وایه‌

هێرش کردنه‌سه‌ر ته‌له‌ویزیونى رۆژ کرده‌وه‌یێکى نار٠ه‌وایه‌

دوابه‌دواى هه‌وڵ و فشاره‌کانى حکوومه‌تى تورکیه‌ بۆسه‌ر وه‌لاتانى ئورووپایی به‌مه‌به‌ستى راگرتنى به‌رنامه‌کانى ته‌له‌ویزیۆنى کوردى ROJ رۆژى پێنج شه‌ممه‌ ١٣/١٢/١٣٨٨ ژماره‌یێکى زۆر له‌هێزه‌کانى پۆلیسى بلژیک هێرشیان برده‌سه‌ر ناه‌ندى بلاوکردنه‌وه‌ى ئه‌و ته‌له‌ڤیزیۆنه‌. له‌ئه‌نجامى هێرشى هێزه‌کانى پولیس که‌ل و په‌لى ئه‌و ناوه‌نده‌ زیانێکى زۆرى به‌رده‌که‌وێ و هێندێک که‌ل و په‌لیش ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێ.

هه‌روه‌ها چه‌ند که‌س له‌کارمه‌ندان و میوانانى بانگهێشت کراو بۆ ROJ TV ده‌گیرێن. جێگه‌ى باسه‌ هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشه‌ ٢٤ ناوه‌ندى کوردى تریش یه‌ک له‌وان کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی کوردستان و حیزبی ئاشتى و دیموکراسی ـ لقى ئورووپا له‌وه‌لاتى بلژیک هیرشیان ده‌کرێته‌سه‌ر و داده‌خرێن.
ناوه‌ندى راگه‌یاندنى سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که‌ ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ى یاسا و رێساى نێوه‌ده‌وڵه‌تى ده‌زانێ، بیانووى پولیسى بلژیک له‌مه‌ر٠ ئه‌وه‌ى که‌ ئه‌و TVیه‌، به‌ بانگه‌شه‌که‌رى توندوتیژى دێنیته‌ ئه‌ژمار به‌نار٠است ده‌زانێ و ئه‌و هێرشه‌ مه‌حکووم و شه‌رمه‌زار ده‌کا. هه‌روه‌ها داوا له‌ناوه‌نده‌ جیهانیه‌کانى پشتیوانى چاپه‌مه‌نى و بیروراى ئازاد ده‌کا ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ مه‌حکووم بکه‌ن و له‌هه‌مانکاتیشدا داوا له‌حکوومه‌تى بلژیک ده‌که‌ین کۆتایی به‌و ر٠ه‌وشه‌ نا عادیلانه‌یه‌ بێنێ و به‌ زووترین کات ناوه‌نده‌ ده‌سبه‌سه‌رگیراوه‌کان و که‌سانى گیراو ئازاد بکات.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
ناوه‌ندى راگه‌یاندن
١٤/١٢/١٣٨٨

14 سال و 8 ماه و 15 روز و 20 ساعت و 27 دقیقه پیش از این

هێرش کردنه‌سه‌ر ته‌له‌ویزیونى رۆژ کرده‌وه‌یێکى نار٠ه‌وایه‌

هێرش کردنه‌سه‌ر ته‌له‌ویزیونى رۆژ کرده‌وه‌یێکى نار٠ه‌وایه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن