جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هه‌ڵبژاردنه‌کانى پارلمانى عێراق کۆتایی پێهات

هه‌ڵبژاردنه‌کانى پارلمانى عێراق کۆتایی پێهات

هه‌ڵبژاردنه‌کانى پارلمانى عێراق له‌سه‌رجه‌م پارێزگاکانى ئه‌و وه‌لاته‌ ئێواره‌ى رۆژى یه‌ک شه‌ممه‌ کۆتایی پێهات. ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ دووهه‌مین هه‌ڵبژاردنى سه‌رانسه‌رى عێراق له‌دواى هێرشی هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌کان له‌ساڵى ٢٠ ٠ ٣ دێته‌ ئه‌ژمار. له‌دواى کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کان زۆرێک له‌وه‌لاتانى جیهان وه‌ک ئه‌مریکا و بریتانیا و فه‌رانسه‌ و هه‌روه‌ها یه‌کێتى ئورووپا پیرۆزباییان له‌خه‌ڵکى عێراق کرد.

له‌هه‌مان کاتدا کومیسیونى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق داواى له‌حیزبه‌کان کرد تا راگه‌یاندنى ره‌سمى ئاکامه‌کانى هه‌ڵبژاردن سه‌رکه‌وتنى خۆیان رانه‌گه‌ێنن. قه‌راره‌ کومیسیونى عێراق رۆژى چوارشه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ له‌دواى ژماردنى ٣٠  له‌سه‌دى ده‌نگه‌کان، ئاکامه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانى هه‌ڵبژاردن راگه‌ێنێ. دیوانى به‌رزى عێراق، دواى ئه‌وه‌ى به‌ سکالاکانى گه‌یشتوو ر٠اگه‌یشت له‌ماوه‌ى مانگى داهاتوو ئاکامى هه‌ڵبژاردنه‌کان ته‌ئید ده‌کات. له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى رۆژى یه‌ک شه‌ممه‌ زیاتر له‌ ٦٠ ٠ ٠ ٠  پاڵێوراو له‌ ٨٦ حیزب و لایه‌نى سیاسی بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنى ٣٢٥ کورسی پارلمان پێش به‌رکێیان کرد.

14 سال و 8 ماه و 13 روز و 15 ساعت و 15 دقیقه پیش از این

هه‌ڵبژاردنه‌کانى پارلمانى عێراق کۆتایی پێهات

هه‌ڵبژاردنه‌کانى پارلمانى عێراق کۆتایی پێهات


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن