جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گیرانى چه‌ند که‌س له‌پاوه‌

گیرانى چه‌ند که‌س له‌پاوه‌

له‌ماوه‌ى چه‌ند حه‌وتووى رابردوو چه‌ند هاولاتێکى خه‌ڵکى شارى پاوه‌ به‌ناوه‌کانى مه‌ولوود فه‌تحى، خاسه‌ خاته‌مى، بێهروز نه‌ورۆزى، ماکوان محه‌ممه‌دى، شاهۆ ئه‌مینى، لوقمان ئه‌مینى و سالار ساعدى له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئیداره‌ى ئیتلاعاتى شارى پاوه‌ گیراون.

به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، له‌کاتى گرتنى ئه‌و که‌سانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک له‌که‌ل و په‌لى تایبه‌تیان دا گیراوه‌. به‌ پێى راپۆرته‌کان سه‌ره‌ر٠اى به‌دواداچوونى خانه‌واده‌ى ئه‌و گیراوانه‌ به‌لام له‌چاره‌نووسیان هه‌واڵێک نییه‌ و تائێستا روون نییه‌ به‌ چ تاوانێک گیراون. پێش له‌وه‌ش ٣ که‌س له‌ هاولاتیانى سه‌قزى له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه‌ گیراون و گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ زیندان.

14 سال و 8 ماه و 13 روز و 13 ساعت و 52 دقیقه پیش از این

گیرانى چه‌ند که‌س له‌پاوه‌

گیرانى چه‌ند که‌س له‌پاوه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن