راگه‌یێندراوى کۆمیته‌ى ئافره‌تان به‌بۆنه‌ى به ٨ى مارس ر٠ۆژى جیهانى ژنان
دیارى کردنى رۆژى ٨ى مارس دهگهر٠ێتهوه بۆ نزیک به سه‌ده‌یێک له‌مه‌وبه‌ر، به‌لام ئه‌م رۆژه هه‌تا ئیستاش هه‌ر به‌ناو هه‌یه و بۆته نه‌ریتێک که هه‌موو ساڵێک ر٠ێکخراوهکانى ژنان و پارێزه‌رانى مافى یه‌کسانى ئینسان یادى ده‌که‌نه‌وه. یادکردنه‌وه‌ى رۆژى ٨ى مارس ئه‌گه‌رچى ده‌رمانێک نییه بۆ سار٠ێژبوونى زامى قووڵى ژنانى چه‌وساوه، به‌لام وه‌ک زه‌رووره‌ت و دیارده‌یێکى رۆتینى به‌سه‌ر به‌شێک له کۆمه‌ڵگادا سه‌پاوه. دواى نزیک به‌چه‌ند سه‌ده خه‌باتى لایه‌نگرانى فیمینیست بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنى مافى یه‌کسان، ئیستاش ژنان له ته‌واوى جیهاندا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین جیاوازی ر٠هگهزى به‌ره‌و روون و له ولاته پێشکه‌وتووه‌کان له‌بارى سه‌نعه‌ته‌وه پله‌ى دوه‌میان له‌سه‌ر لا نه‌چووه و ر٠ێکخراو و
حیزبه به‌ناو پێشکه‌وتووه‌کان که دروشم و شیعاریان له چوارچێوه‌ى مافى وه‌ک یه‌ک و کۆمه‌ڵێک شتى له‌و بابه‌ته کۆبۆته‌وه نه‌یان توانیوه به‌رگى پیاو سالارى له‌خۆیان داماڵن و به‌کرده‌وه کار بۆ نه‌هێشتنى جیاوازى ر٠هگهزى بکه‌ن.
ر٠ێژهى به‌شدارى ژنان له مه‌یدانه‌کانى هه‌ڵسووران و خۆده‌رخستن دا به‌پێى قورسایى بوونى ژن له کاروبارى سیاسى و کۆمه‌لایه‌تى و فه‌رهه‌نگى و ئابوورى و ........ هتد، نیه، به‌ڵکو به‌شدارى ژنان له‌م بارانه‌دا ته‌نیا به مه‌به‌ستى به‌ر به‌ره‌کانێى حیزبى و چاوبه‌ستنى خه‌ڵکه. بۆ ئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگا له‌م باره ناهه‌مواره ده‌رچێ، پێویسته کۆسپه مافه‌وانیه‌کان لاببرێ و ئه‌م کێشه‌یه ببێته لایه‌نێکى حه‌قیقى و بهر٠ێوهبهران و بر٠یار به‌ده‌ستان و ده‌سه‌لاتدارن به جیددى و به شێوه‌یێکى کرده‌وه‌یى له‌م باره‌وه هه‌نگاو هه‌ڵگرن و بارودۆخى ئه‌م چینه له کۆمه‌ڵگا، ده‌بێ زیاتر شرۆڤه‌ى حه‌قیقى بۆ بکه‌ن. تا بارودۆخى تێکر٠اى مرۆڤایه‌تى به ره‌گه‌ز و مه‌زهه‌ب و ره‌نگ، به یاسا رێک نه‌خرێ و مرۆڤ له‌هه‌ر شکڵ و شێوه‌یێکدا هه‌ست به بوونى خۆى نه‌کا، ئه‌وه سه‌دان ساڵى دیکه ئه‌م نابه‌رانبه‌ریه درێژه ده‌کێشێ و تان و پۆى هێندێک دیارده‌ى ناله‌بارى رابردوو، نار٠هوێتهوه و نه‌ک هه‌ر ژنان، به‌ڵکو زۆرێک له پیاوانیش بێ به‌شتر له وه‌چه‌کانى رابردوو سه‌ر ده‌نێنه‌وه. له‌کاتێکدا که تا ئیستاش ده‌یان نه‌ته‌وه‌ى بێ دیفاعى وه‌ک کورد که خاوه‌ن هیچ کیانێک نین، له ولاتى خۆیاندا و به درێژایى مێژوو قوربانى سیاسه‌تى ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه و زۆرینه و قازانجى ئابوورین، چۆن ده‌کرێ ئه‌م چینه له کۆمه‌ڵگا که بۆخۆى گیرۆدارى سیاسه‌تى فه‌وتان و له‌ناو چوونه، به مافه‌کانى بگات. له‌م قۆناغه‌دا بۆ ئێمه‌ى تێکۆشه‌رانى خه‌ڵکى کوردستان زۆر گرینگه که خه‌باتى چینایه‌تى و نه‌ته‌وه‌یى لێک گرێ بده‌ین و هه‌موو هاوشانى یه‌ک له ر٠ێگهى ر٠زگارى نه‌ته‌وه و نیشتمان هه‌نگاو هه‌ڵگرین.
کۆمیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، له‌م پێناوه‌دا له هیچ هه‌وڵێک درێغى نه‌کردووه و به‌پێى بۆ کران له‌م راستایه‌دا هه‌نگاوى هه‌ڵگرتووه. ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ى ئافره‌تان داوا له ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستان و دڵسۆزان ده‌که‌ین که بۆ بردنه پێشى بیرى رۆشنگه‌رى تێبکۆش و له‌پێناو رۆشنبیرکردنى هه‌ر تاکێکى خه‌ڵکى ئێران و کوردستان له هیچ هه‌وڵێک درێغى نه‌که‌ن، چوونکه ته‌زمینى مافى هه‌ر ئینسانێک له کۆمه‌ڵگا دا، ئه‌ندازه‌ى وشیاریه.
پیرۆزبێ ٨ى مارس رۆژى جیهانى ژنان
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کۆمیته‌ى ئافره‌تان
٨/٣/٢٠ ١٠