به پێى راپۆرتى کۆمه‌ڵه‌ى مافى مرۆڤى کورد، له‌دواى زۆر بوونى فشاره‌کانى رژیم بۆ سه‌ر چالاکان و هه‌ڵسووراوانى کورد، ئه‌مجاره‌یان نه‌سروڵڵا تههماسبى شاخه‌وانى کورد و خه‌ڵکى شارى دێگولان که له‌ساڵى ٨٤ به تۆمه‌تى هه‌وڵدان دژى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی بۆ ماوه‌ى ٤ مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگاوه له‌تاوان به‌ریکرا، رۆژى ٦ى مارس له‌لایه‌ن ئیداره‌ى ئیتلاعاتى سوپاى پاسدارانى شارى دێگولان بۆ جارێکى تر به مه‌به‌ستى لێکۆڵینه‌وه بانگهێشتى ئه‌و ناوه‌نده ده‌کرێ.