بانگهێشتى هه‌ڵسووراوانى مه‌ده‌نى و سه‌ندیکاکانى کوردستان بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات
خه‌باتمێدیا: رۆژى یه‌ک شه‌ممه ١٦ى ر٠هشهممه ئیداره‌ى ئیتلاعاتى شاره‌کانى سه‌قز، بۆکان و مه‌هاباد ژماره‌یێک له‌کرێکارانى ئه‌و شارانه‌یان بانگهێشت کرد. به‌هاتنى رۆژى جیهانى ژن و مه‌ترسی له به‌رێوه‌چوونى مه‌راسیمى ریزگرتن له‌و رۆژه له‌لایه‌ن هه‌ڵسووراوانى سه‌ندیکایی و چالاکانى بوارى ژنان ئیداره‌ى ئیتلاعات له‌رێگه‌ى ته‌له‌فوون ژماره‌یێک له‌و که‌سانه‌ى که گومانى به‌رێوه‌بردنى ئه‌و مه‌راسیمانه‌یان له‌لایه‌ن ئیداره‌ى ئیتلاعاته‌وه لێده‌کرا بانگ کردوه و
ههر٠هشهیان لێکردوون که نابێ کۆر و مه‌راسیم به‌و بۆنه‌وه بگێر٠ن. هێزه دژى گه‌لیه‌کانى رژیمى ئاخوندى له‌شارى سه‌قز مه‌حموودى ساڵحى و له‌شارى بۆکان عومه‌رى مینایی، هادى ته‌نوومه‌ند و که‌ریم فه‌تاحى و له‌شارى مه‌هابادیش چه‌ند که‌س له‌هه‌ڵسووراوانى ناسراوى ئه‌و بواره‌ى بانگهێشتى ئیداره‌ى ئیتلاعات کردووه و وریاییان پێداون. رۆژه ١٥ى ر٠شهممهش خه‌یامى زه‌مانى ئه‌ندامى کانونى به‌رگرى له‌مافى مندالان و چالاکێکى مه‌ده‌نى دیکه له‌شارى سنه بۆ ئیداره‌ى حیفازه‌ت و ئیتلاعاتى هێزى ئینتزامى بانگ کراوه. هه‌ر له‌شارى سنه ١٦ى ر٠هشهمه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان هێرشیان بردۆته سه‌ر ماڵى شاپوور زه‌مانى ئه‌ندامى کۆمه‌ڵگاى پشتیوانى له‌ژنان و دواى پشکنینى ماڵه‌که‌ى، که‌ل و په‌لى تایبه‌تى ناوبراویان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه و که‌س و کاره‌که‌شیان ئاگادار کردووه که به زووترین کات ده‌بێ شاپوور خۆى به ئیداره‌ى ئیتلاعات بناسێنێ. ههر٠هشه و بانگ کردنى چالاکانى مه‌ده‌نى له‌شاره‌کان له‌لایه‌ن رژیمه‌وه درێژه‌ى هه‌یه.