په‌یامى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌بۆنه‌ى ٨ى مارس رۆژى جیهانى ژن
خه‌ڵکى ئازادیخوازى کوردستان!
ئافره‌تانى تێکوشه‌رو سته‌م لێکراو !
به بۆنه‌ى ٨ى مارس رۆژى جیهانى ژن گه‌رم ترین پیرۆزبایى له‌تێکراى ئافره‌تانى کوردستان وئێران وسه‌رانسه‌رى جیهان ده‌که‌ین.
ئه‌ورۆژه مێژوووییه که له‌ئه‌نجامى خه‌بات وکۆلنه‌دانى ژماره‌ییک له ئافره‌تانى زولم لێکراو وبه کۆڵنه‌دانى تێکراى تێکۆشه‌رانى رێگه‌ى یه‌کسانى خوازى بۆته رۆژێکى جیهانى، وله ئێستادا له هه‌مووجیهان گرینگى به‌و رۆژه وخه‌باتى ئافره‌تان ده‌ده‌رێ.
ته‌نانه‌ت ده‌سه‌لاته سه‌ره‌رۆ و غه‌یره دیموکراتیکه‌کانیش له‌رووى ناچارى و به‌هۆى فشارى ئافره‌تان وپیاوانى ئازادیخواز ناچارن به پروپاگه‌نده‌ش بێ، باس له ٨ى مارس ومافى ئافره‌تان بکه‌ن.
بێ گومان سته‌م وبێ عه‌داڵه‌تى له به‌رانبه‌ر ئافره‌تاندا، سهرهر٠اى پێش که‌وتن وگه‌شه‌سه‌ندى زانست و به‌ره‌وپێش چوونى هۆکانى ر٠اگهیاندن له سه‌رانسه‌رى جیهان درێژى هه‌یه.
دیاره ئه‌و بێ عه‌داڵه‌تى وسته‌مانه‌ى له‌ئافره‌تان ده‌کرێ له‌وولاتێک بۆ وولاتێکى دیکه جیاوازى هه‌یه و له‌هێندێک له‌وولاتان به‌هۆى بوونى حکومه‌ت و ده‌سه‌لاته سه‌رکوتگه‌ره‌کان، مه‌وداى سته‌م و بێ عه‌داڵه‌تى به‌رانبه‌ر ئافره‌تان و تێکراى دانیشتوانى کۆمه‌ڵگا به‌گشتى درێژه‌ى هه‌یه.
به‌تایبه‌ت له ئێرانى ژێر ده‌سه‌لاتى ئاخونده‌کان سته‌م وبێ عه‌داڵه‌تى به‌رانبه‌ر ئافره‌تان به شێوه‌ى سیستیماتیک به‌وپه‌رى بێ ره‌حمى درێژه‌ى هه‌یه و به‌پێى قانوونى دواکه‌وتوانه‌ى ده‌سه‌لاتى ئاخونده‌کان ئافره‌تان که‌متر رێگه‌ى کار‌و چالاکى سیاسیان پێ ده‌درى وده‌سه‌لاتداران ناهێڵن ئافرتان خۆیان بۆ به‌رێوه‌به‌رى وگه‌یشتن به‌پله‌ى به‌رپرسایه‌تى و ئیجرایى بپالێون. به پێی قانوونى ئه‌ساسى رژیمى ئاخوندى ئافره‌ت ناتوانى خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمارى وولات هه‌ڵبژێرێ، جیاواز له‌وه بێ رێزى و به‌سووک سه‌یرکردنى ئافره‌تان تا دێت زیاتر په‌ره‌ده‌سێنێ. هه‌ر له ئێستا ده‌یان ئافره‌تى چالاکى کورد و ئافره‌تى دیکه‌ى نه‌ته‌وه جیاجیاکانى ئێرانى له چاڵه ر٠هشهکانى ئاخونده‌کاندان و به توندترین شێوه شکه‌نجه و ئازارى جه‌سته‌یى و روحى ده‌درێن، هه‌روه‌ها چه‌ندین ئافره‌تى تێکوشه‌ریش حوکمى ئیعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. ئه‌وه‌ى جێگه‌ى خۆشیه سهرهر٠اى سته‌م و بێ عه‌داڵه‌تى تاقه‌ت پروکێنێ ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندى له ئێران و له کوردستان ئافره‌تان شێلگیرانه و شۆرشگێرانه له به‌رانبه‌ر رژیمى ئاخوندى و ناوه‌نده سه‌رکوتگه‌ره‌کانى ر٠اوهستاون و ههر٠هشهو سه‌رکوت کار ناکاته سه‌ر وره‌ى پۆلایینیان.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى شاهیدى سته‌م وبێ عه‌داڵه‌تى ده‌سه‌لاتى ئاخونده‌کان له‌به‌رانبه‌ر ئافره‌تانین جێگه‌ى داخه ژماره‌یه‌کى به‌رچاو له‌ئافره‌تان له‌لایه‌ن ژماره‌یێک له پیاوانى دواکه‌وتوو و حه‌ق نه‌بیست ده‌چه‌وسێنه‌وه و زوڵمیان لێده‌کرێ.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌گه‌ڵ ده‌ربرینى پیرۆزبایى گه‌رم وقووڵى به‌بۆنه‌ى ٨ى مارس رۆژى جیهانى ژن، هیواداره سته‌م و بێ عه‌داڵه‌تى له‌سه‌ر ئافره‌تان له‌سه‌رانسه‌رى جیهان و ئێران و کوردستان نه‌مێنێ. بێگومان پێ٠Žویسته ئافره‌تانى سته‌م دیتوو و پیاوانى تێ گه‌یشتوو به هاوکارى و یه‌کده‌نگى له‌به‌رانبه‌ر سته‌م وبێ عه‌داڵه‌تى که دژبه ئافره‌تان ده‌کرێ، هه‌وڵ بده‌ن هه‌ل ومه‌رجێک بره‌خسێ که ئافره‌تان له ئێران و کوردستان، له ده‌ست سته‌م و چه‌وسانه‌وه ئێعدام وههر٠هشه رزگاریان بێ.
به‌و هومێده‌ى به‌خه‌باتى کۆڵنه‌ده‌رانه‌ى ئافره‌تانى تێکۆشه‌ر وتێکراى جه‌ماوه‌ر له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتى ملهورانه‌ى ئاخونده‌کان هه‌ر نه‌وعه سته‌م و بێ عه‌داڵه‌تیێک کۆتایى پێ بێ و هه‌ل ومه‌رجێک بێته پێش که‌ئافره‌تانیش هاوشانى پیاوان له ئه‌رک و کاروچالاکى سیاسى و به‌رێوه‌به‌ریه‌کاندا به‌شداربن و ئه‌وگشته کۆتوبه‌ند و سته‌مه‌یان له‌سه‌ر نه‌مێنێ.
جارێکى دیکه ٨ى مارس و رۆژى جیهانى ژن پێرۆز بێ.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کومیته‌ى ناوه‌ندى
٢٠ ١٠ /٣/٨