جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا وریایی به رژیمى ئاخوندى دا
جۆزێف بایدێن جێگرى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى رژیمى ئێرانى به مه‌ترسیێ٠Žک بۆ دامه‌زراویی و ئه‌منیه‌تى جیهان زانێ. ناوبراو که سه‌ردانى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست کردووه گووتى، گه‌یشتنى رژیمى ئێران به چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی دامه‌زراویی له‌سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگه‌ى جیهانى تێک ده‌دا و ده‌بێته هۆى پێش به‌رکێی دروست کردنى چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی له‌رۆژهه‌لاتى ناوهر٠است، که بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان یه‌ک له‌وان خودى ئێ٠Ž٠Žران جێگه‌ى مه‌ترسی ده‌بێ.
نابراو زیادى کرد، هه‌ر له‌به‌رئه‌و هۆیه‌ش ده‌وڵه‌تى ئێمه کۆمه‌ڵگاى جیهانى کۆکردۆته‌وه تا فشار بخرێته سه‌ر رژیمى ئاخوندى بۆ ئه‌وه‌ى پێ ملى به‌ڵێنه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره روو نه‌دا، ده‌بێ ئێران له‌گه‌ڵ دژکرده‌وه و ئاکامى زۆر جیددى و گۆشه‌گیرى زیاتر به‌ره‌وروو بێ. هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه به‌ناردنى ئه‌و هه‌واڵه زیادى کرد، جۆزێف بایدێن له‌باس له هێرشی نیزامى دژى رژیمى ئێران خۆى پاراست، به‌لام پێبه‌ند بوونى ئه‌مریکاى له‌مه‌ر٠ ئه‌وه‌ى رژیمى ئاخوندى ده‌ستى به چه‌کى ناوکه‌یی نه‌گا دهربر٠ى.