جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

فه‌رانسه‌ ووریایی دا به‌ رژیمى ئاخوندى

فه‌رانسه‌ ووریایی دا به‌ رژیمى ئاخوندى

وه‌زراه‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه‌ به‌ ده‌رکردنى ر٠اگه‌یێندراوێک جارێکى دیکه‌ داواى له‌ رژیمى ئێران کرد که‌ بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر مێزى ووتووێژ، ر٠ایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر رژیمى ئێران پێ به‌ند نه‌بێ به‌ بر٠یارنامه‌ى نوێى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، فه‌رانسه‌ ئاماده‌یه‌ تا سزاى دیکه‌ بۆ سه‌ر رژیمى ئێران له‌ به‌ر چاو بگرێ.

له‌ ر٠اگه‌یێندراوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه‌دا هاتووه‌: جارێکى دیکه‌ داوا له‌ رژیمى ئێران ده‌که‌ین که‌ رێگه‌ى ووتووێژ بگرێته‌ به‌ر و هه‌ڵسوور٠انه‌ هه‌ستیاره‌ ناوکه‌ییه‌کانى ر٠ابگرێ و له‌ باره‌ى گه‌لاڵه‌ ناوکه‌ییه‌کانیه‌وه‌ به‌ شێوه‌یێکى روون و بێ گه‌رد هه‌ڵسووکه‌وت کا.
هه‌روه‌ها له‌و ر٠اگه‌یێندراوه‌دا هاتووه‌ که‌ فه‌رانسه‌ به‌ وویستى خۆى ته‌کید له‌ سه‌ر هاوکارى له‌گه‌ڵ وه‌لاتانى هاوپه‌یمان و به‌رێوه‌بردنى ئه‌و سزا نوێ یانه‌ دژ به‌ رژیمى ئێران ده‌کا له‌ کاتێکدا که‌ ئه‌و رژیمه‌ پێمل نه‌بێ به‌ بر٠یاره‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
ئه‌و ر٠اگه‌یێندراوه‌ به‌ ئیشاره‌ به‌ بر٠یارنامه‌ى ١٨٣٥ که‌ به‌ ده‌نگى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش بر٠یارى له‌ سه‌ر دراوه‌، زیادى کردوه‌: ئه‌و بر٠یارنامه‌ نیگه‌رانى کۆمه‌ڵگه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ به‌رانبه‌ر گه‌لاڵه‌ ناوکه‌ییه‌کانى رژیمى ئێران نیشان ده‌دا.
رۆژى شه‌ممه‌ ٦ى ر٠ه‌زبه‌ر و ٢٧ى سیپتامبر، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ ده‌ر کردنى برر٠یارنامه‌ى چواره‌م دژ به‌ رژیمى ئێران، داواى له‌و رژیمه‌ کرد که‌ رێز له‌ بر٠یارنامه‌کانى پێشوو بگرێ و پیتاندنى ئورانیۆم ر٠اگرێ.

16 سال و 1 ماه و 23 روز و 10 ساعت و 50 دقیقه پیش از این

فه‌رانسه‌ ووریایی دا به‌ رژیمى ئاخوندى

فه‌رانسه‌ ووریایی دا به‌ رژیمى ئاخوندى


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن