به‌رێوه‌چوونى ئاهه‌نگ وسه‌یران به‌بۆنه‌ى ٨ى مارس
رۆژى سێ شه‌ممه ٩ى مارس ٢٠ ١٠ کومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌بات، ئاهه‌نگێکى به‌بۆنه‌ى ٨ى مارس رۆژى جیهانى ئافره‌ت سازکرد.
له‌و ئاهه‌نگ و سه‌یرانه‌دا که به‌رێز کاک بابه شێخ حسینى وچه‌ندکه‌س له ئه‌ندامانى کومیته‌ى ناوه‌ندى سازمان و ژماره‌یه‌ک له‌خانه‌واده‌کانى ئوردوگاى مه‌رکه‌زى سازمان نیشته‌جێ له‌شاروچکه‌ى تۆبزاوا ( رزگارى) نزیک شارى هه‌ولێر ئاماده بوون،
هه‌روه‌ها ژماره‌یێک له پێشمه‌رگه‌کانى سازمان به‌شداربوون رۆژى ٨ى مارس له‌لایه‌ن کومیته‌ى ئافره‌تانى سازمان رێزى لێ‌گیرا. رێوره‌سم و ئاهه‌نگه‌که له یه‌کێک له سه‌یرانگاکانى هه‌رێمى کوردستان به‌رێوه چوو.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه ئه‌و ئاهه‌نگ و سه‌یرانه سه‌رله‌به‌یانى رۆژى ٩ى مارس تا ئێوارێیکى ده‌رنگ درێژه‌ى کێشا.
سه‌رچاوه‌ى هه‌وال:
کومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
١٠ ى مارسى٢٠ ١٠