جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

فشار بۆسه‌ر خانه‌واده‌ى زیندانیه‌ سیاسیه‌کان به‌رده‌وامه‌

فشار بۆسه‌ر خانه‌واده‌ى زیندانیه‌ سیاسیه‌کان به‌رده‌وامه‌

ئیداره‌ى ئیتلاعات له‌درێژه‌ى هه‌وڵه‌کانى خۆى بۆ کپ کردنى ده‌نگى ئازادیخوازى فه‌رجوڵلاى شاکرى باوکى چالاکى سیاسی کورد عه‌لى شاکرى به‌مه‌به‌ستى لێپرسینه‌وه‌ بۆ ده‌زگاى ئه‌منیه‌تى بانگ کردووه‌. عه‌لى شاکرى خوێندکارى زانسته‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌کانى زانستگاى په‌یامى نوورى سنه‌ له‌ چالاکانى سیاسی کورد پێشتریش به‌ تاوانى کرده‌وه‌ دژى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی ساڵى ١٣٨٦ بۆ ماوه‌ى ٢٥ رۆژ له‌ژێر شکه‌نجه‌ و لێپرسینه‌وه‌ى قورس دابوو و دوایی به‌ وه‌سیقه‌ ئازاد کرا. به‌لام له‌دواى ئازادیشى هه‌روا له‌ژێر چاودێرى و فشارى هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمى ئاخوندى رزگارى نابێ.

له‌چه‌ند مانگى رابردوو دا به‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ پشتیوانى له‌ میرحوسێن موسوى کردووه‌ و به‌ بیانووى ئه‌وه‌ى که‌ هه‌وڵى داوه‌ نیزامى ئاخوندى بروخێنێ له‌رێگه‌ى چالاکى له‌ بزووتنه‌وه‌ى ئیعترازى تا ئێستا چه‌ندین جار هێرشیان بردۆته‌سه‌ر ماڵى ناوبراو و هه‌وڵ بۆ گرتنى دراوه‌ که‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوونه‌. هێزه‌ سه‌رکووتگه‌ره‌کان هه‌روه‌ها ئیره‌ج براى عه‌لی شاکریشان رۆژى سێ شه‌ممه‌ ١٨ى ر٠ه‌شه‌ممه‌ بانگ کردووه‌ بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات. جێگه‌ى باسه‌ ئیداره‌ى ئیتلاعاتى سپاى پاسدارانى دیگولان خانه‌واده‌ى ئه‌و چالاکه‌ سیاسیه‌یان ئاگادار کردووه‌ که‌ به‌ هیچ شێوه‌یێک نابێ زانیارى ئه‌و بانگ کردن و لێپرسینه‌وانه‌ بدرکێنن.
هه‌روه‌ها هێزه‌ ئیتلاعاتیه‌کانى شارستانى قروه‌ چوونه‌ته‌ ماڵى ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهى و له‌دواى پشکنینى ماڵه‌که‌یان باوک و خوشکى ئه‌نوه‌ریان بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعاتى قروه‌ بردووه‌. باوکى ئه‌نوه‌ر، محه‌ممه‌د حوسێن په‌ناهى ٧٠  ساڵى ته‌مه‌نه‌ و خۆشکه‌که‌ى په‌روانه‌ خاوه‌نى ٤ منداڵه‌. ئه‌نوه‌ر له‌ماوه‌ى رۆژانى رابردوو فشاره‌کانى له‌سه‌ر زیادکراوه‌ و ته‌نانه‌ت هه‌ر٠ه‌شه‌ى سه‌رله‌نوێ دادگایی کردنه‌وه‌ى لێکراوه‌ و پێی وتراوه‌ به‌ هیچ شێوه‌یێک موره‌خه‌سی پێنادرێ. ئه‌نوه‌ر که‌ حوکمى ئیعدامى به‌سه‌ر داسه‌پابوو به‌ هۆى فشارى رێکخراوه‌ به‌شه‌ر دۆسته‌کان حوکمه‌که‌ى بۆ ١٦ ساڵ که‌م بۆوه‌. به‌دیع و ئه‌فشین براکانى ئه‌نوه‌ریش ته‌نیا به‌تاوانى نار٠ه‌زایه‌تى به‌ حوکمى براکه‌یان چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ده‌زگاى ئه‌منیه‌تى رژیم گیراون و له‌دادگاى شارى سنه‌ به‌ تاوانى گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵى بارودۆخى براکه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ى ئێران هه‌رکام به‌ سێ مانگ زیندان حوکم دراون.


14 سال و 8 ماه و 10 روز و 11 ساعت و 55 دقیقه پیش از این

فشار بۆسه‌ر خانه‌واده‌ى زیندانیه‌ سیاسیه‌کان به‌رده‌وامه‌

فشار بۆسه‌ر خانه‌واده‌ى زیندانیه‌ سیاسیه‌کان به‌رده‌وامه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن