کۆمپانیهکانى رویاڵ داچ شێل و ئینگێرسۆل رژیمى ئاخوندیان ته‌حریم کرد
کومپانى رویال داچ ش٠یل رۆژى چوارشه‌ممه ١٩ ر٠هشهممه رایگه‌یاند فرۆشتنى به‌نزین به رژیمى ئێران ر٠ادهگرێت. ووته‌بێژى شێل له لاهه ووتى، ئێمه له‌ئێستاوه به‌نزین به رژیمى ئێران نافرۆشین. ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانى له‌هه‌وڵ دان هه‌تا خوولێکى تر له گه‌مارۆکانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان به مه‌به‌ستى سزادانى ئێران بسه‌پێنن.
ئاسۆشتێد پرێس ده‌رکردنى ئه‌و بر٠یارهى کۆمپانیای شێلى، بۆ سه‌ره‌رۆیی و درێژه‌دان بهپالاوته کردنى ئۆرانیوم له‌لایه‌ن رژیمى ئاخوندیه‌وه گهر٠اندهوه و زیادى کرد: رژیمى ئێران له‌دواى ئه‌وه‌ى که دامه‌زراوه نۆیێه ئه‌تۆمیه‌کانى بۆ ماوه‌ێکى زۆر به نهێنى هێشتبۆوه، رۆژئاواى تور٠ه کرد.
له‌لایێکى تره‌وه کۆمپانیاى ئینگێرسۆل به‌رهه‌مهێنه‌رى جیهانى کۆمپرێسێرى وسیستهمهکانى فێنک که‌ره‌وه بۆ بینا و بارهه‌ڵگره‌کان، فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌کانى خۆى به رژیمى ئێران ر٠اگرت و رایگه‌یاند ئیزن به لقه‌کانى نادات موعامه‌له له‌گه‌ڵ ئێران بکه‌ن. ئه‌و کۆمپانیایه له‌وه‌لامى داواى نیهادێکى فشارهێنان به ناوى "یه‌کگرتوویی دژى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران" له‌فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌کانى خۆى که لهگهلاڵهى ئه‌تۆمى ئێران به‌کارده‌برێن خۆى پاراست. سه‌رۆکى ئه‌و نیهاده وریایی دا به‌و شیرکهتانهى که هێشتاش به‌رهه‌مه‌کانى خۆیان به ئێران ده‌فرۆشن.