زێنه‌ب جه‌لالیان له‌ژێر مه‌ترسی ئیعدام
به پێى هه‌واڵى رێکخراوى دژه ئێعدامى کوردستان دوابه‌دواى گواستنه‌وه‌ى چاوهر٠واننهکراوى زێنه‌ب جه‌لالیان چالاکى سیاسی کوردى مه‌حکووم به ئێعدام بۆ زیندانى تاکه‌که‌سی ئیداره‌ى ئیتلاعات، تا هه‌نووکه هیچ زانیاریێک سه‌باره‌ت به ناوبراو له‌ده‌ست دانییه و هه‌وڵه‌کانى خانه‌واده و که‌س و کارى بۆ چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ زێنه‌ب بێ ئاکام بووه.
ئه‌گه‌رى به‌رێوه‌چوونى ئه‌و حوکمه و دووباره په‌سه‌ند کردنى حوکمه‌که‌ى و به‌رێوه‌چوونى ئێعدامهکانى پێشوو ئه‌گه‌رى ئێعدام کردنى زێنه‌بی لهماوهیێکى نزیک به هێز کردووه. زێنه‌ب جهلاڵیان ٢٧ ساڵه و دانیشتووى ماکۆ به تاوانى موحاره‌به(دوشمنایهتى له‌گه‌ڵ خوا) لهدادگاێکى چه‌ند ده‌قیقه‌یى به ئێعدام مه‌حکووم کراوه. ناوبراو له به‌ندى ژنانى زیندانى دیزلئاواى کرماشان زیندانى کراوه. جێگه‌ى باسه که‌مپه‌ینێک بۆ به‌رگرى لهزێنهب و پێشگیرى لهبهرێوهچوونى حوکمى ئێعدامى ناوبراو وه‌رێخراوه.