جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

له‌ مانگى خه‌رماناندا ٢٨٠  کۆبوونه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى دژ به‌ رژیمى ئاخوندى به‌رێوه‌ چووه‌

له‌ مانگى خه‌رماناندا ٢٨٠  کۆبوونه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى دژ به‌ رژیمى ئاخوندى به‌رێوه‌ چووه‌

به‌ پێى ئه‌و ئامارانه‌ى له‌ مانگى خه‌رماناندا دراون، چینه‌ جیاجیاکانى خه‌ڵک نزیک به‌ ٢٨٠  کۆبوونه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تیان دژ به‌ رژیمى ئاخوندى به‌رێوه‌ بردووه‌.

له‌ مانگى خه‌رماناندا چینه‌ جیاجیاکانى خه‌ڵکى ئێران له‌گه‌ڵ بوونى ئه‌و هه‌موو ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ر و چوسێنه‌رانه‌ى رژیمدا، دژ به‌ سیاسه‌ت و کرده‌وه‌ سه‌رکوتگه‌ریه‌کانى رژیم نار٠ه‌زایه‌تیان ده‌ربر٠یوه‌.
به‌ پێى ئه‌و ئامارانه‌ى دراون، له‌و مانگه‌دا نزیک به‌ ٢٨٠  جار مانگرتن، کۆبوونه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى و تێکگیران له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌کانى ئێران رووى داوه‌.
کرێکاران به‌ ١٢٠  کۆبوونه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى، کارخانه‌ و ناوه‌نده‌کانى کرێکاریان کرده‌ جێى نار٠ه‌زایه‌تى دژ به‌ سیاسه‌ته‌کانى رژیمى ئاخوندى ئێران.
له‌و نار٠ه‌زایه‌تیه‌ گه‌وره‌ و گرینگانه‌ى که‌ پێویسته‌ ئیشاره‌یان پێ بکرێ نار٠ه‌زایه‌تى درێژماوه‌ى کرێکارانى زه‌حمه‌تکێشى کارخانه‌ى کیان تایه‌ره‌، ئه‌و نار٠ه‌زایه‌تیه‌ له‌ مانگى پووشپه‌ر٠دا ده‌ستى پێ کرد و تا مانگى خه‌رمانانیش به‌رده‌وام بوو، کرێکاران به‌ ئاگردانى تایه‌ و گرتنى رێگا و تێکگیران له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى داواى وه‌رگرتنى حه‌ق ده‌ستى نه‌دراوى خۆیان ده‌کرد.
مامۆستایان و فه‌رهه‌نگیان که‌ زیاتر له‌ دوو حه‌وتوو مانیان گرت و کۆبوونه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تیان به‌رێوه‌ برد. له‌ کۆتایی مانگى خه‌رمانان دا و به‌ کردنه‌وه‌ى مه‌درسه‌کان ١٥ جار کۆبوونه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى گیراوه‌.
باقى چینه‌کانى خه‌ڵک به‌ ٦٣ جار کۆبوونه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى و ٣٤ تێکگیران له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى رژیم که‌ ١٤ تێکگیرانى چه‌کدارانه‌ بووه‌ و به‌و شێوانه‌ رق و توور٠ه‌یی خۆیان له‌ رژیمى ئاخوندى ده‌ربر٠یوه‌.
یه‌کێکى دیکه‌ له‌ نار٠ه‌زایه‌تیه‌ هه‌ره‌ گرینگه‌کانى مانگى خه‌رمانان مانگرتنى زیندانیانى سیاسى کورد له‌ زیندانه‌کانى ورمێ، که‌ره‌ج، سنه‌، سه‌قز، مه‌هاباد و ئه‌وین بوو. ئه‌و مانگرتنه‌ له‌ نار٠ه‌زایه‌تى به‌ شکه‌نجه‌ و ئازار و پێر٠انه‌گه‌یشتن به‌ زیندانیانى سیاسی و ده‌رکردنى حوکمى نابه‌جێى ئێعدام بۆ لاوان و زیندانیانى سیاسى، به‌ شێوه‌یێکى یه‌کگرتووانه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێ.
ئه‌و نار٠ه‌زایه‌تیانه‌ له‌ مانگى خه‌رماناندا له‌ هه‌ل و مه‌رجێکدا به‌رێوه‌ چووه‌ که‌ رژیم هه‌ر له‌و مانگه‌دا ٣٥ که‌سى ئێعدام کردوه‌ که‌ له‌ نێوانیان دا مێرمندالان و ژنانیش به‌رچاو ده‌که‌ون.

16 سال و 1 ماه و 23 روز و 9 ساعت و 22 دقیقه پیش از این

له‌ مانگى خه‌رماناندا ٢٨٠  کۆبوونه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى دژ به‌ رژیمى ئاخوندى به‌رێوه‌ چووه‌

له‌ مانگى خه‌رماناندا ٢٨٠  کۆبوونه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى دژ به‌ رژیمى ئاخوندى به‌رێوه‌ چووه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن