هه‌وڵى ئه‌مریکا بۆ پشتیوانى عه‌ره‌بستان له‌ته‌حریمه‌کان دژى ئێران
رابێرت گه‌یتس وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریکا له‌سه‌فه‌رێک بۆ عه‌ره‌بستان داواى له‌و وه‌لاته کرد هه‌تا پشتیوانى له‌هه‌وڵه‌کان به رێبه‌رى ئه‌مریکا بۆ به‌رێوه‌بردنى ته‌حریمى زیاتر و توندتر له‌دژى رژیمى ئاخوندى بکات. جێگرى رابێرت گه‌یتس ووتى: ئاکامى ئه‌و چاوپێکه‌وتنه هیوابه‌خش بووه.
هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه به ناردنى ئه‌و هه‌واڵه زیادى کرد، چاوپێکه‌وتنى رابێرت گه‌یتس له‌گه‌ڵ مه‌لیک عه‌بدوڵڵا و وه‌لى عه‌هدى عه‌ره‌بستانى سه‌عوودى وه‌کوو به‌شێک له‌فشارى دیپلۆماتیکى باراک ئۆباما سه‌باره‌ت به به‌رنامه مه‌ترسیداره ئه‌تۆمیه‌کانى رژیمى ئاخوندى دێته ئه‌ژمار. لێپرسراوێکى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا که له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌شدار بووه گووتى: رابێرت گه‌یتس به سه‌عوودییه‌کانى گووتوه، له‌دواى ئه‌وه‌ى که رژیمى ئێران له‌پێشنیاره سه‌ره‌تاییه‌کان بۆ ووتووێژى ئاشتیخوازانه به ته‌واوى خۆى پاراست، ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا ئێستا له‌سه‌ر فشار دژى رژیمى ئێران کار ده‌کات. گه‌یتس پێداگرى ده‌کرد که ئه‌مریکا خوازیارى به‌رێوه‌بردنى ته‌حریمه‌کان له‌دژى سوپاى پاسدارانه.