ترسی لێپرسراوانى رژیم له‌رۆژى چوارشه‌ممه سوورى
فه‌رمانده‌ى ئینتزامى پارێزگاى کوردستان له‌زۆر بوونى ئاستى سه‌رکووت له‌رۆژه‌کانى نه‌ورۆز و به‌تایبه‌ت چواره‌شه‌ممه سوورى هه‌واڵى دا. ئیبراهیم قادر ر٠هحمهتى رۆژى پێنج شه‌ممه ٢٠ ى ر٠هشهممه لهووتووێژێک له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى فارس له‌سنه رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر که‌سانێک بیانهه‌وێ خۆشی خه‌ڵک بخه‌نه ژێر کاریگه‌رى مه‌به‌سته‌کانى خۆیان ئێمه زۆر به‌توندى هه‌ڵسووکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین.
ناوبراو هه‌روه‌ها ئیشاره‌ى به هاوکارى هێزى سهرکووتگهرى به‌سیج کرد و ووتى، یه‌کێک لهئهرکهکانى به‌سیج یارمه‌تى هێزى ئینتزامی و دامه‌زراندنى ئه‌منیه‌ت و نه‌زمى کۆمه‌لایه‌تیه و له‌و رۆژانه دا زیاتر که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گرین. جێگه‌ى باسه لهبهرهبهرى هاتنى رۆژانى نه‌ورۆز و به‌تایبه‌ت چوارشه‌ممه سوورى ده‌زگاکانى راگه‌یاندنى رژیمى ئاخوندى تهبلیغاتێکى به‌ربلاویان به مه‌به‌ستى پێشگیرى لهبهرێوهبردنى چوارشه‌ممه سوورى ده‌ست پێکردووه و به جۆرها شێوه ترسى خۆیان له‌ته‌قینه‌وه‌ى رق و بیزارى جه‌ماوه‌ر له‌رۆژى چوارشه‌ممه سوورى و باقى رۆژه‌کانى نه‌ورۆز نیشان ده‌ده‌ن.