جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

داواى دانانى سوپاى پاسداران له‌ناو لیستى ترۆریستى

داواى دانانى سوپاى پاسداران له‌ناو لیستى ترۆریستى

ئاندرا رونکى، وه‌زیرى سیاسه‌تى ئورووپایی ئیتالیا، سوپاى پاسدارانى به‌ جه‌لادانى سه‌رکووتگه‌ر ناساند و خوازیارى ئه‌وه‌ بووه‌ سپاى پاسداران بخرێته‌ لیستى ترۆریستیه‌وه‌. ناوبراو گووتى ده‌بێ ئورووپا کرده‌وه‌ى زۆر توندتر دژى رژیمى ئێران بگرێته‌ پێش.

به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئیتالیایی ئه‌ى پی کام، وه‌زیرى سیاسه‌تى ئورووپایی ئیتالیا زیادى کرد: دانانى ناوى پاسداران ، ئه‌و جه‌لاده‌ سه‌رکووتگه‌رانه‌، له‌ناو لیستى ر٠ه‌شی سازمانه‌ ترۆریستیه‌کان ده‌بێ له‌سه‌رووى بژارده‌کانمانه‌وه‌ بێت. سپاى پاسداران هه‌ر٠ه‌شه‌یێک بۆ ژیان و ئازادى هاولاتیانى ئێرانى دێته‌ ئه‌ژمار. ناوبراو له‌کاتێک دا که‌ خوازیارى به‌ربه‌ست خستنه‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى داهاته‌کانى سپاى پاسداران بوو، گووتى: نابێ به‌وه‌شه‌وه‌ بوێستین و ده‌بێ سه‌رجه‌م وه‌لاتانى ئورووپایی یه‌کگرتوو بن و رژیمى ئێران زیاتر ته‌ریک بخه‌ینه‌وه‌.

14 سال و 8 ماه و 8 روز و 21 ساعت و 8 دقیقه پیش از این

داواى دانانى سوپاى پاسداران له‌ناو لیستى ترۆریستى

داواى دانانى سوپاى پاسداران له‌ناو لیستى ترۆریستى


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن