کۆچى دوایی کاک عزالدینى حسێنى له‌بانه
رۆژى شه‌ممه ٢٢ى ر٠هشهممه کاک عزالدینى حسێنى خه‌ڵکى قایبه‌رد به هۆى نه‌خۆشی کۆچى دوایی کرد. کاک عزالدینى حسێنى له‌ساڵى ١٣٦١ له‌لایه‌ن ناوه‌نده سرکوتگه‌ره‌کانى رژیمى ئاخوندى له‌شارى بانه گیراوه و ماوه‌ى چوار ساڵ زیندانى کرا، له‌وماوه‌یه‌دا که‌وته به‌رقورسترین شکه‌نجه و ئازارى جه‌سته‌یی و روحى.
هه‌ر به هۆى ئه‌و فشار و شکه‌نجه قورسانه ناوبراو تووشی نه‌خۆشی قورس بوو و له‌ئاکام دا بووه هۆى مردنى. له‌دواى بلاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى کۆچى دوایی کاک عزالدین حسێنى ژماره‌یێکى به‌رچاو له‌خه‌ڵکى بانه له‌مه‌راسیمى به خاکسپاردنى له‌گۆرستانى "سلێمان به‌گ" به‌شداریان کرد.