چوارشه‌ممه سوورى رۆژى خۆر٠اگرى و به‌رخودانه
فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریتى خه‌ڵکى کوردستان له ر٠هوتى مێژووى چه‌ندهه‌زار ساڵه و به هۆى تێکه‌لاوى مرۆڤ و شارستانیه‌ته جیاجیاکان گه‌لێک ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن ده‌یان رێوره‌سم و جێژنه. هه‌ر له‌کۆنه‌وه سینگ به سینگ و نه‌وه به نه‌وه ئه‌و داب و نه‌ریتانه گوازراونه‌ته‌وه و رێزیان لێگیراوه و چێژیان لێوه‌رگیراوه. یه‌کێک له‌وبۆنانه‌ى که له‌ناو دیرۆکى کوردان دا وه‌کوو جێژن و بۆنه‌یێک بۆ دهربر٠ینى شادى و خۆشی یادى ده‌کرێته‌وه و هه‌ڵگرى په‌یامى ئازادیهێنه‌ره "چوارشه‌ممه سووری"یه.
هه‌موو ساڵێک له‌و رۆژه‌دا خه‌ڵکى کوردستان به‌ره‌وپیرى ئه‌و بۆنه‌یه ده‌چن و به جوانترین شێوه و به هه‌ستێکى پر٠ له‌جۆش و خرۆشه‌وه ئه‌و داب و نه‌ریته به جێ ده‌گه‌ێنن و به ووتنه‌وه‌ى ئاواز زه‌ردى خۆیان ده‌ده‌ن به ئاگر و سوورى ئاگر دێنن بۆ خۆیان.
به‌رێوه‌بردنى بۆنه‌ى چوارشه‌ممه سوورى و به‌ره‌وپیره‌وه‌چوونى نه‌ورۆز به‌هۆى ده‌سه‌لاته دیکتاتۆره یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کان واى کردووه له‌ناوخه‌ڵکى کوردستان دا ته‌نیا به واتاى یادکردنه‌وه‌ى بۆنه و رێوره‌سمێک نه‌یه‌ته ئه‌ژمار به‌ڵکوو ئه‌و رۆژه به‌واتاى رۆژى به‌رخودان و خۆراگرى و خه‌بات له‌رانبه‌ر سته‌مگه‌ر و زاڵمان و نه‌هێشتنى چه‌وسانه‌وه و ده‌رکردنى دیکتاتۆران له نیشتمانى داگیرکراوه. جه‌ماوه‌رى بیزار له‌سته‌مى کوردستان به درێژایی ساڵیانى ده‌سه‌لاتدراى رژیمى ئاخوندى رۆژى چوارشه‌ممه‌ى کۆتایی ساڵیان کردووه به رۆژى به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتداره ملهور و نه‌ویسته‌کان و به پێ٠Žچه‌وانه‌ى ویستى ئاخوندان به‌باشترین شێوه ئه‌و رێوره‌سمه‌یان به جێهێناوه.
چوارشه‌ممه سوورى ئه‌مسال به هۆى کۆمه‌ڵێک فاکتۆر و هه‌ڵ و مه‌رجى نوێ له‌گه‌ڵ سالانى پێشوو تایبه‌تمه‌ندى جیاوازى هه‌یه. نیزامى ولایه‌تى فه‌قێه له‌خراپترین بارودۆخ له‌ماوه‌ى ٣٠ ساڵى رابردوو دایه و له‌سێ لایه‌نى ده‌ره‌وه و ناوخۆییدا و هه‌روه‌ها له‌پێکهاته‌ى سیسته‌مى ده‌سه‌لات تووش قه‌یران بووه و به پێى هه‌موو داتا و زانیارییه‌کان رزگار بوون له‌وهه‌ل و مه‌رجه ناسکه که کۆتایی هه‌موو ئه‌و ر٠هوتانه به له‌سه‌رکار لاچوونى ئه‌و نیزامه گه‌نده‌ڵه ده‌گات، ئه‌سته‌مه. هه‌ربۆیه‌ش ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى به‌هه‌ست کردن به‌و هه‌ل و مه‌رجه ناله‌باره، له‌هه‌ر جووڵه‌یێکى ئیعترازى جه‌ماوه‌ر زراویان چووه. له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو به جۆرها شێوه ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئێران که‌وتوونه‌ته هێرشێکى ته‌بلیغاتى دژى ئه‌و بۆنه‌یه و به درۆ و قسه‌ى ناراست به‌خه‌یاڵى خۆیان خه‌ڵک ده‌ته‌کێنه‌وه و له‌پاڵ ئه‌وه‌ش دا له‌ئامرازى ههر٠هشهو ترساندنى خه‌ڵک که‌ڵک وه‌رده‌گرن و خه‌ڵک بۆ مانه‌وه له‌ناوماڵه‌کانیان و به‌رێوه‌نه‌بردنى ئه‌و رێوه‌رسمه هان ده‌ده‌ن. هه‌ربۆیه له‌ئاوا بارودۆخێک دا، ده‌بێ چوارشه‌ممه سوورى ئه‌مساڵ به‌باشترین شێوه به‌رێوه‌ببرێ و به‌هاتنه سه‌رشه‌قام و کۆلان و کردنه‌وه‌ى ئاگر ر٠ق و بیزارى خۆمان به ده‌سه‌لاتدارانى رژیم ر٠اگهیێنین و به‌و کرده‌وه‌مان جارێکى تر نه‌ویستى ئه‌و نیزامه له‌لاى خه‌ڵکى کوردستان به جیهانیان بسه‌لمێنین و ئه‌و رۆژه بکه‌ینه رۆژى خۆراگرى و یه‌کگرتووى له‌به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتدارانى زوحاک له‌ئێران.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران داوا له‌کۆمه‌لانى خه‌ڵکى کوردستان و به‌تایبه‌ت لاوانى خوێن گه‌رم ده‌کا، رۆژى چوارشه‌ممه سوورى و نه‌ورۆزى پیرۆز بکه‌نه هۆیێک بۆ به‌گژداهاتنه‌وه‌ى رژیمى ئاخوندى و هه‌ر به‌و بۆنه پیرۆزه‌وه وه‌رنه سه‌ر شه‌قام و کۆلان و به‌کردنه‌وه‌ى ئاگر رێز له‌و رۆژه پیرۆزانه بگرن و هه‌روه‌ها یه‌کێتى و برایه‌تى خه‌ڵکى کورد و هاوارى مافخوازانه‌ى گه‌له‌که‌مان به گوێى دیکتاتۆران دا بده‌ن.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتى حه‌قخوازانه‌ى گه‌له‌که‌مان
بروخى رژیمى نه‌ویستى ئاخوندى
سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران
٢٣/١٢/١٣٨٨