کاتى گه‌مارۆى توند دژى رژیمى ئێران هاتووه
ئانگێلا مێرکێل سه‌درى ئه‌عزه‌مى ئاڵمان، رۆژى دووشه‌ممه ٢٤/١٢/١٣٨٨ له‌دواى چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌عد حه‌ریرى ، سه‌رۆک وه‌زیرى لوبنان، له کۆى هه‌واڵنێران له بێرلین ووتى، من به ئاشکرا ووتوومه که ئێمه گه‌یشتووینه‌ته قۆناغێک که ده‌بێ گه‌مارۆ نوێیه‌کان دژى رژیمى ئێران په‌سه‌ند بکرێت.
ناوبراو ووتى تائێستا رژیمى ئێران ته‌واوى پێشنیاره‌کانى پێش که‌ش کراو له‌لایه‌ن وه‌لاتانى ٥+١ى ره‌د کردۆته‌وه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش سه‌پاندنى گه‌مارۆى نوێ دژى رژیم زه‌روریه. له‌دواى ئه‌وه‌ى که رژیمى ئاخوندى پێشنیارى ئاژانسی وزه‌ى ئه‌تۆمى له‌بوارى گۆر٠ینهوهى ئۆرانیۆمى پالاوته‌کراوى خۆى به سووته‌مه‌نى ناوکه‌یی راکتۆرى لێکۆڵینه‌وه‌یی قه‌بووڵ نه‌کرد. سوور بوونى کۆمه‌ڵگاى جیهانى له‌سه‌ر سزاى ته‌حریم دژى رژیم به‌ره‌وسه‌رچووه. له‌کاتێکدا که هه‌وڵه‌کان بۆ په‌سه‌ند کردنى بر٠یارنامهیێکى نوێ دژى رژیمى ئێران درێژه‌ى هه‌یه ، ده‌یوید میلیبه‌ند وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا رۆژى دووشه‌ممه هیواى دهربر٠ى که وه‌لاتى چینیش له فشاره نوێیه‌کان بۆسه‌ر رژیمى ئێران پشتیوانى بکات.