کوردناسی گه‌وره‌ى روسی کۆچى دوایی کرد
پرۆفیسۆر میخائیل سیمۆنۆویچ لازایۆف دوکتور له زانسته مێژووییه‌کان، سه‌رۆکى لقى کوردناسی ئه‌نیستیتۆى رۆژهه‌لات ناسی ئاکادێمى زانسته‌کانى روسیه، نووسه‌ر، لێکۆڵه‌ر و دۆستى گه‌لى کورد له ٧ مانگى ٣ى ٢٠ ١٠ له‌ته‌مه‌نى ٨٠ ساڵى دا له‌شارى مۆسکۆ کۆچى دوایی کرد.پرۆفیسۆر لازایۆف له‌ساڵى ١٩٣٠ له مۆسکۆ له‌دایک بوو.
له‌ساڵى ١٩٥٢ له زانستگاى ده‌وڵه‌تى لۆمۆنۆسۆفى مۆسکۆ له بوارى مێژوو خوێندنى ته‌واو کردوه و له ساڵى ١٩٥٦ له ئه‌نیستیتۆى رۆژهه‌لات ناسی ئاکادێمى زانسته‌کان له یه‌کێتى شوره‌وى پێشوو سه‌رقاڵى کار بوو. لازایف نووسه‌رى زیاتر له ٢٠ ٠ ده‌سنووس و ووتاره و ٦ کتێبى به نرخ له‌پێوه‌ند به مێژووى هاوچه‌رخى کوردستانى ئێران و تورکیه و وه‌لاتانى عه‌ره‌بی هه‌یه. نووسراوه‌کانى ناوبراو به زمانه‌کانى کوردى، عه‌ره‌بی و فارسی و... وهرگێر٠دراوه. لایه‌نگرانى مێژووى کورد له‌رێگه‌ى وهرگێر٠انى فارسی کتێبه‌کانى "مێژووى کوردستان" و "کوردستانى هاوچه‌رخ ـ مه‌سه‌له‌ى بزووتنه‌وه‌ى کورد" که به هاوکارى کوردناسان و رۆژهه‌لاتناسانى وه‌کوو مه‌حوى ، حه‌سره‌تیان، ژیگاڵینا، واسیلیه‌وا، باقرۆف و لازایف نووسراوه هێندێک له‌نووسراوه به نرخه‌کانى ناوبراویان بینیوه. کتێبه‌کانى "مه‌سه‌له‌ى کورد(١٩١٧ـ١٨٩١)، "کوردستان و مه‌سه‌له‌ى کورد له‌ساڵه‌کانى ٩٠ ى سه‌ده‌ى نوزده‌یه‌م ـ ١٩١٧"، کوردستان و مه‌سه‌له‌ى کورد(١٩٤٥ـ١٩٢٣)، ئیمپێریالیسم و مه‌سه‌له‌ى کورد(١٩٢٣ـ١٩١٧)، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئیمپراتوریه‌تى تورکیه له رۆژهه‌لاتى عه‌ره‌بی(١٩١٨ـ ١٩١٤) له ئاسه‌واره زانستى و به‌نرخه‌کانى پرۆفیسۆر لازایۆفن.