له‌یادى ٢٢ ساڵه‌ى کیمیابارانى هه‌له‌بجه ئه‌و کاره‌ساته‌ى دڵى مرۆڤه‌کانى هه‌ژاند
له ١٦ى مارسی ساڵى ١٩٨٨ رژیمى رووخاوى به‌عس له‌کرده‌وه‌یێکى جینایه‌تکارانه‌دا ، به فرۆکه‌ى هه‌ڵگرى بومبى شیمیایی هێرشی برده سه‌ر شارى هه‌ڵبجه وبه ر٠شتنى گازى شیمیایی له‌ماوه‌یێکى کورت‌دا مۆمى ته‌مه‌نى زیاتر له ٥٠ ٠ ٠ ژن و مندال و پیاو و لاوى کوردى ئه‌و شاره‌یان کوژانده‌وه. بلاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵ و وێنه‌ى شه‌هیدانى ئه‌و کاره‌ساته ناخى هه‌ر مرۆڤێکى خاوه‌ن ویژدانى جیهانى هه‌ژاند و له‌ماوه‌یێکى که‌م دا کۆده‌نگیێکى جیهانى رێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کانى لهر٠است مه‌حکووم کردنى ئه‌و کرده‌وه‌یه و درێژ کردنى ده‌ستى هاوکارى و یارمه‌تى بۆ پاشماوه‌ى خانه‌واده‌ى کوژراوان و دانیشتووانى هه‌له‌بجه دروست کرد.
برینى ئه‌و جینایه‌ته به‌راده‌یێک قووڵ بوو که له‌دواى ٢٢ ساڵ تێپه‌رین به‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته، هه‌نووکه‌ش به هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ره‌کانى مێژوویی و به‌ڵگه و دێکۆمێنت و وێنه‌کانى ئه‌و جینایه‌ته، مرۆڤ تووشی داچڵه‌کان ده‌بێ. له‌کاتێکدا یادى شیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌ینه‌وه که ته‌مى سته‌م و سیبه‌رى رژیمى جینایتکار و دیکتاتورى به‌عس له‌سه‌ر کوردى کوردستانى عێراق ر٠هویوهتهوه و کوردان له‌وه‌لاتى خۆیان خاوه‌ن ده‌سه‌لات و سه‌روه‌رى و دام و ده‌زگاى بهر٠ێوهبهرین. جێگه‌ى دڵخۆشیه کورد ئێستا له‌ناو پروسه جیهانیه‌کان خاوه‌ن پێگه و قورساییه و توانیوێتى ئه‌و کاره‌ساته به کۆمه‌ڵکوژى و جینوساید له رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان به ره‌سمى بناسێنێ و رۆژ له‌دواى رۆژ ئاسۆ له‌به‌رده‌م کوردان گه‌شاوه‌تر و روونتر ده‌بێ.
جێگه‌ى خۆیه‌تى له‌ورۆژه دا یادێکیش له شه‌هیدانى شیمیابارانى سه‌رده‌شت بکه‌ینه‌وه‌که رژیمى به‌عسى رووخا له‌رێکه‌وتى ٧ پووشپه‌رى ساڵ ١٣٦٦ هێرشى کرده سه‌ر ئه‌و شاره و بوو به هۆى شه‌هید بوونى ١١٥ که‌س و بریندار بوونى ٥ هه‌زار که‌سی بێ تاوان. هه‌رچه‌ند راده‌ى ئه‌و جینایه‌ته به‌راده‌ى کاره‌ساتى هه‌ڵبجه نه‌بوو، به‌لام به هۆى ئه‌وه که هه‌نووکه‌ش ئاسه‌واره‌کانى له‌سه‌ر خه‌ڵکى سه‌رده‌شت لانه‌چووه و ژماره‌یێکى زۆر به زامى سه‌ختى ئه‌و جینایه‌ته‌وه ده‌ناڵێنن ده‌کرێ بڵێن له‌نه‌وعى خۆى دا ئه‌و جینایه‌ته‌ش گه‌وره بوو.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌یادى ٢٢ ساڵه‌ى کاره‌ساتى شیمیابارانى هه‌له‌بجه درود ده‌نێرێ بۆ روحى پاکی سه‌رجه‌م شه‌هیدانى ئه‌و کاره‌ساته و سه‌رجه‌م قوربانیانى بۆمبى شیمیایی له‌کوردستاندا.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
١٥/٣/٢٠ ١٠