جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئه‌مریکا حوکمى ئیعدامى ٦ که‌س له‌ئێرانى مه‌حکووم کرد

ئه‌مریکا حوکمى ئیعدامى ٦ که‌س له‌ئێرانى مه‌حکووم کرد

فلیب جى کرۆلى ووته‌بیژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ده‌رکردنى حوکمى ئیعدام بۆ ٦ که‌س له‌ گیراوانى رووداوه‌کانى دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى له‌ ئێرانى مه‌حکووم کرد.

عه‌بباس جه‌عفه‌رى ده‌وڵه‌ت ئابادى دادستان گشتى رژیم له‌ تاران رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ له‌چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ چه‌ند ئاخوندێکى نزیک له‌رژیم رایگه‌یاند که‌ ٦ که‌س له‌تاونبارانى رۆژى عاشورا مه‌حکووم به‌ ئیعدام بوونه‌ و حوکمى ئه‌و که‌سانه‌ ئێستا له‌دادگای پێداچوونه‌وه‌یه‌. ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌دژکرده‌وه‌ به‌و هه‌واڵه‌ گووتى، ئێمه‌ ئیعدامى زیندانیانى سیاسی مه‌حکووم ده‌که‌ین و خوازیارى ئازادى سه‌رجه‌م زیندانیانى سیاسین و داوا له‌ئێران ده‌که‌ین رێز له‌ مافى هاوولاتیانى خۆى بگرێت. ناوبراو زیادى کرد، به‌ پێى یاساکانى خودى رژیم هه‌موو زیندانیان ئه‌و مافه‌یان هه‌یه‌ که‌ قۆناغه‌ جیاجیاکانى لێکۆڵینه‌وه‌ێکى عادیلانه‌ تێپه‌رێنن. مافى هه‌بوونى دادگاێکى عادیلانه‌ و ئاشکرا که‌ له‌ جار٠نامه‌ى مافى مرۆڤ نووسراوه‌ و ئێرانیش ئیمزاى کردووه‌.

14 سال و 8 ماه و 4 روز و 19 ساعت و پیش از این

ئه‌مریکا حوکمى ئیعدامى ٦ که‌س له‌ئێرانى مه‌حکووم کرد

ئه‌مریکا حوکمى ئیعدامى ٦ که‌س له‌ئێرانى مه‌حکووم کرد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن