جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مه‌ترسی ئیعدامى ٢ لاوى کورد

مه‌ترسی ئیعدامى ٢ لاوى کورد

رۆژى ٢٤/١٢/١٣٨٨ ئیداره‌ى ئیتلاعاتى سنه‌ رێوره‌سمێکى له‌سه‌ر ناوى "ناساندنى دوو بکوژ" له‌ بینای شوراى روحانیه‌تى ئه‌و شاره‌ به‌رێوه‌برد و دوو که‌سیان وه‌ک بکوژانى مه‌لابورهان عالى پێشنوێژى کاتى نوێژى هه‌ینى سنه‌ و شیخولئیسلام نوێنه‌رى خامنه‌یی له‌سنه‌ و هاوکات تۆمه‌تى بریندار کردنى قازى کامیانى و داوته‌له‌ب یان خسته‌ ئه‌ستۆى ئه‌وان.

له‌و گاڵته‌جارییه‌دا دوو لاوى کورد به‌ ناوه‌کانى (کاوه‌ شه‌ریفى ته‌مه‌ن ١٩ ساڵه‌ و تالب مه‌له‌کى ته‌مه‌ن ٢١ ساڵه‌) که‌ له‌رووخساریان ئاسه‌وارى شکه‌نجه‌ى هێزه‌ جینایتکاره‌کانى رژیم ده‌رده‌که‌وت، بۆ شوێنى کۆبوونه‌وه‌که‌ هێندران و ئیعترافیان کرد که‌ ئه‌و کوشتنانه‌ کارى ئه‌وان بووه‌ و هاوکات کۆمه‌ڵێک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیش له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ نمایش درا که‌ گۆیا له‌و که‌سانه‌ گیراوه‌. ئه‌و سناریۆسازییانه‌ له‌ناو سیسته‌مى رژیم مێژووێکى کۆنى هه‌یه‌ و شاهیدى ئه‌ه‌ بووینه‌ که‌ که‌سانى سیاسیان له‌ژێر شکه‌نجه‌ى قورس و تاقه‌ت پرۆکێن ناچار به‌ ئیعتراف له‌سه‌ر کارێک که‌ ئه‌نجامیان نه‌داوه‌، نه‌کردوو ، کردووه‌. کاوه‌ شه‌ریفى و تالب مه‌له‌کى که‌ وه‌کوو ئه‌ندامى گروپی سه‌له‌فى ئیسلامى ، سوننى ناسێندراون ئێستا مه‌ترسی ئیعدام کردنیان له‌سه‌ره‌.


14 سال و 8 ماه و 4 روز و 18 ساعت و 30 دقیقه پیش از این

مه‌ترسی ئیعدامى ٢ لاوى کورد

مه‌ترسی ئیعدامى ٢ لاوى کورد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن