پشتیوانى ٢٣٠ ئه‌ندامى کۆنگره‌ى ئه‌مریکا له‌شارى ئه‌شره‌ف
له‌کۆنفرانسێکى هه‌واڵده‌رى له‌کۆنگره‌ى ئه‌مریکا راگه‌یه‌ندرا، ٢٣٠ که‌س له ئه‌ندامانى ئه‌و کونگره بر٠یارنامهیێکیان په‌سه‌ند کردووه که خوازیارى زه‌مانه‌تى پارێزگارى و ئه‌منیه‌تى گیانى دانیشتوانى ئه‌شره‌ف له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا بووه.
ئه‌و بر٠یارنامهیه توندوتیژییه‌کان دژى شارى ئه‌شره‌ف مه‌حکووم ده‌کا و داواى زه‌مانه‌تى ئه‌منیه‌تى دانیشتووانى ئه‌شره‌ف له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا ده‌کا. هه‌ر له‌وپێوه‌ندییه‌دا به پێى راگه‌یه‌ندراوى شوراى ملى موقاوه‌مه‌تى ئێران لهدووههمین مانگى پیلانگێرى هاوبه‌شی رژیمى ئاخوندى و کومیته‌ى عێراقیی سه‌رکووتى ئه‌شه‌رف بۆ دروست کردنى بشێوى و شکه‌نجه‌ى ره‌وانى دانیشتووانى ئه‌شره‌ف، رۆژى ٢٢ى ر٠هشهممه کۆمه‌ڵێک به‌کرێگیراوى تریان له‌جێى به‌کرێگیراوه‌کانى پێشوو هێناوه‌ته به‌رده‌رگاى شارى ئه‌شره‌ف تا درێژه به ر٠هوتى سهرکووتهکانیان دژى دانیشتووانى شارى ئه‌شره‌ف بده‌ن. جێگه‌ى باسه ئه‌و کرده‌وه‌یه له‌دواى ئه‌وه دێ که نزیک به مانگێک به‌رده‌رگاى شارى ئه‌شره‌فیان چۆل کردبوو.