کچێک له‌شارى نه‌غه‌ده له‌دواى خۆسووتاندنى، مرد
به پێى هه‌واڵه‌کان کچێک به‌ناوى "ستاره ته‌یمور به‌یگى" کچى حوسێن خه‌ڵکى شارى نه‌غه‌ده له‌رێکه‌وتى ٢٤ى ر٠هشهممه ئاگر له‌جه‌سته‌ى خۆى داوه و له‌دواى دوو رۆژ مانه‌وه له‌نه‌خۆشخانه به هۆى کاریگه‌ربوونى سووتاوییه‌که‌ى ده‌مرێ.
ده‌گوترێ، ناوبراو به هۆى فشارى ده‌روونى که له‌لایه‌ن خانه‌وده‌که‌ى له‌سه‌رى بووه ده‌ستى داوه‌ته ئه‌و کاره. به پێى دوایین سه‌رژمێرییه‌کان ئێران له‌پێوه‌ند به به‌ره‌وسه‌رچوونى خۆکوژى ئافره‌تان له‌دواى وه‌لاتانى چین و هێندوستان سێهه‌مین وه‌لاتى جیهانه.