وه‌زاره‌تى دیفاعى ئه‌مریکا رایگه‌یاند رژیمى ئێران گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ئاسایشى عێراق
وه‌زاره‌تى دیفاعى ئه‌مریکا له ر٠اپۆرتى خۆى بۆ کونگره‌ى ئه‌و وه‌لاته ر٠ایگهیاند که پشتیوانى رژیمى ئێران له تاقمه چه‌کداره‌کانى شیعه، گه‌وره‌ترین مه‌ترسى درێژ ماوه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشى عێراق.
پێنتاگۆن له‌و ر٠اپۆرتهى خۆى دا به ئه‌ندامانى کونگره‌ى گووتووه، رژیمى ئێران به‌پێچه‌وانه‌ى به‌ڵینه‌کانى که داویه‌تى، به‌رده‌وامه له پشتیوانى ماڵى له تاقمه چه‌کداره شیعه‌کان له عێراق و چه‌کیان پێ ده‌گه‌یێنێ.
له‌و ر٠اپۆرتهدا هه‌روه‌ها هاتووه: کارکردى رژیمى ئێران له عێراق به زه‌ره‌رى عێراقه، و پشتیوانى رژیمى ئێران له تاقمه چه‌کداره‌کان هۆیێکه بۆ مانه‌وه‌ى توند و تیژى له عێراق دا.
ئه‌مریکا ده‌یان جار رژیمى ئێرانى به پشتیوانى نیزامى و بارهێنانى تاقمه‌چه‌کداره‌کان تاوانبار کردوه.