راپۆرتى به‌رێوه‌چوونى چوارشه‌ممه سوورى له‌کوردستان
به پێى هه‌واڵه‌کان له‌زۆربه‌ى شاره‌کانى کوردستانى ئێران رۆژى چوارشه‌ممه سوورى له‌سالانى پێشوو گه‌رمتر به‌رێوه‌چوو و خه‌ڵکى بێزار له‌سته‌م به هاتنه سه‌ر شه‌قام و کردنه‌وه‌ى ئاگر، چوارشه‌ممه سووریا‌ن کرده ده‌رفه‌تێک بۆ ده‌ربرینى رق و بیزارى خۆیان له‌رژیمى دژى گه‌لى ئاخوندى. به پێى هه‌واڵه‌کان له‌شارى سه‌رپێلى زه‌هاو جه‌ماوه‌ر له‌به‌رانبه‌ر مزگه‌وتى شار ئاگرێکى گه‌وره‌یان کردبۆوه و له‌کاتێکدا که چوارده‌ورى ئه‌و شوێنه به هێزه سه‌رکووتگه‌ره‌کان ته‌ندرابوو خه‌ڵک شادى و خۆشیان ده‌رده‌برى و ترسیان خستبووه ناو دڵى به‌کرێگیراوانى رژیمه‌وه. هه‌روه‌ها له‌ئیلام...
له‌به‌رانبه‌ر زانستگاى مه‌یدانى خوێندکار لاوان به کردنه‌وه‌ى ئاگر و ته‌قاندنى بۆمبى سه‌وتى تور٠هیی خۆیان به‌رانبه‌ر رژیم دهربر٠ى و دژى ده‌سه‌لات شوعاریان ده‌دا. به پێى هه‌واڵه‌کان رۆژى چوارشه‌ممه‌ى کۆتایی ساڵ له‌شارى جوانرۆ خه‌ڵک به کۆبوونه‌وه له مه‌یدانى گه‌وره‌ى شار و له ٣٠ ٠ ده‌زگا ئاگرێکى گه‌وره‌یان کردبووه و به‌و کرده‌وه‌یه‌یان نه‌ویستنى رژیمیان دووپات کرده‌وه. له‌ورمێ خه‌ڵک له شه‌قامه‌کانى مه‌وله‌وى ، شێخ ته‌په، شاره‌کى په‌رواز، روده‌کى و سه‌عدى و ده‌وروبه‌رى بازارى باش ئاگریان کرده‌وه وده‌نگى ته‌ق و توق ده‌بیسترا و هه‌روه‌ها له‌زۆرێک له شوێنه‌کانی شاریش ئاگر کرابۆوه. به پێى هه‌واڵه‌کان له‌و رێوره‌سمه دا له‌شارى بۆکان که‌سێک گیانى له‌ده‌ست ده‌دا. له‌شارى سنه ریوره‌سمى چوارشه‌ممه سوورى له زۆربه‌ى گه‌ره‌ک و شوینه‌کان به‌رێوه‌چوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌ر له‌سه‌عاته‌کانى به‌ر له‌ئیواره مه‌ئمورانى هێزى ئینتزامى رژابوونه سه‌ر شه‌قام به‌لام خه‌ڵک وزه‌ى و تینێکى به‌رچاوه‌وه مه‌راسمى چواره‌شه‌ممه سووریا‌ن به‌رێوه‌برد. جێگه‌ى باسه ١٦ که‌س بۆ نه‌خۆشخانه‌ى بێعسه‌تى شار گوازرانه‌ته‌وه که برینه‌کانیان جێى مه‌ترسی نین. له‌شارى مه‌یوان هێزه نیزامیه‌کان بۆ پێش‌گرتن له‌به‌رێوه‌چوونى رێوره‌سمى چوارشه‌ممه سوورى له‌ناوشار مانۆریان داوه. له‌شارى مه‌ریوان له‌چه‌ندین شوێن دوربینى مه‌دار به‌سته داندرابوو. به‌لام به‌و حاڵه‌ش خه‌ڵک مه‌راسیمى چوارشه‌ممه سووریا‌ن به‌رێوه‌برد.
له‌شارى بانه رێوره‌سمى چوارشه‌ممه سوورى به‌ئاگرکردنه‌وه له‌به‌رزاییه‌کانى ئاربه‌با، بابوس، دوزین و سورکێو و هه‌روه‌ها زۆربه‌ى گه‌ره‌ک و شوێنه‌کانى شار پێشوازى لێ‌کرا. له‌شارى مه‌هاباد ئاگرى چوارشه‌ممه سوورى له باغى شایه‌گان ، مه‌لاجامى و سێ ئاشان و چوارر٠یانى ئازادى به شێوه‌یێکى به‌رچاو به‌رێوه‌چوو. به پێى هه‌واڵه‌کان مه‌ئمورانى ئینتزامى له‌باغى شایه‌گان بۆ بلاوه‌پێکردنى خه‌ڵک ته‌قه‌ى هه‌واییان کردووه.
له‌شاره‌کانى شنۆ، ورمێ، پاوه، نه‌وسوو و باینگان پیرانشار، دیوانده‌ر، سه‌قزیش مه‌راسیمى چوارشه‌ممه سوورى له‌جاران به‌رچاوتر و گه‌وره‌تر به‌رێوه‌چوو. رۆژنامه‌ى گاردییه‌نى بریتانیا رایگه‌یاند که چوارشه‌ممه سورى ئه‌مساڵ گه‌وره‌ترین چوارشه‌ممه سوورى بوو و هێزه‌کانى رژیم به هۆى ئه‌وه‌ى که خه‌ڵک له ته‌قه‌مه‌نیه پێش که‌وتووه‌کان که‌ڵکیان وه‌رگرتووه ترسیان بووه به‌ره‌ورووى خه‌ڵک ببنه‌وه.