جێژنى نه‌ته‌وه‌یى نه‌ورۆز و ساڵى نویێ ٢٧١٠ ى کوردى و ١٣٨٩ى کۆچى خۆرى پیرۆزبێ
نه‌ورۆز جێژنى نه‌ته‌وه‌یى و ساڵى نوێ و به‌هارى رازاوه له‌تێکراى هاونیشتمانانى سته‌م لێکراوو که‌س وکارى شه‌هیدان وزیندانیانى سیاسى و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان که قه‌لاى له‌بن نه‌هاتووى جولانه‌وه‌ى ئازادیخوازیى گه‌لى کوردن، پیرۆزبێ.
ئاشکرایه سه‌رتاى هه‌مووسالێک سروشت به‌رگێکى نوى ده‌پۆشى ولێرهوار٠و چیا و پێ ده‌شتى نیشتمان سه‌وز هه‌ڵده‌گه‌رى و به‌شێوه‌یێکى ئه‌فسوناوى جوان ده‌بێ.
به‌لام ئه‌وگشته‌جوانیه‌وئه‌وسروشته رازاوه‌و دلرفێنانه که‌مایه‌ى خۆشى وئاسووده‌یى ده‌رونى مروڤه‌کانن، له‌ئێران وکوردستان دا وه‌ک پێویست ناتواندرى سوودوچێژیان لێ وه‌رگیرێ، چونکه هه‌ل ومه‌رجێکى خراپ وناله‌بار باڵى به‌سه‌رئێران و کوردستاندا کێشاوه‌و، ده‌سه‌لاتى نگریسى ویلایه‌تى فقیه و سته‌مى بێ به‌زییانه‌ى کاربه‌ده‌ستانى به‌رانبه‌ر تێکراى خه‌ڵکى ئێران به‌تایبه‌ت خه‌ڵکى کوردستان، تام وچێژى به‌هار ونه‌وروزى که‌م کردۆته‌وه. کاتێک خه‌ڵک له‌هه‌موو جێگه‌ییک دێوه‌زمه‌ى سته‌م وجه‌للاده‌کانى ده‌سه‌لات ده‌بینن، کاتێک که‌س له‌گیان ونامووس و ژیانى دڵنیا نییه،کاتێک هه‌زاران رۆڵه‌ى ئازادیخواز له‌چاڵه ر٠هشهکاندا شکنجه ده‌درێن، کاتێک هه‌رچه‌ند رۆژ جارێک حوکمى ئیعدامى ده‌یان لاوى خوین گه‌رم ونیشتمان خۆشه‌ویست وئازادیخواز ده‌درى، کاتێک به‌بێ هۆ ده‌سته‌ێیک له لاوان ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نیشتمان و ئازادیان ویستوه ئێعدام ده‌کری٠Žن و ته‌نانه‌ت ته‌رمه‌که‌شیان نادرێته‌وه به‌که‌س و کاریان و رێگه‌ش ناده‌ن پرسه و ماته‌میان بۆ بگرن، کاتێک هه‌ژارى، گرانى، فه‌ساد و گه‌نده‌ڵى باڵى به‌سه‌ر ئێران‌دا کێشاوه، شیرازه‌ى خانه‌واده له‌به‌رنه‌بوونى و گرانى تێک چووه، ر٠ادهى ته‌لاق ورێژه‌ى هه‌لاتنى کچان و کور٠ان له‌ماڵه‌وه‌یان په‌ره‌ى سه‌ندوه. هه‌موو ئه‌وانه و ده‌یان دیارده‌ى دزێوى دیکه، بوونه هۆى ئه‌وه‌که که‌س به‌جێژن وبۆنه پیرۆزه‌کان دڵ خۆش نه‌بێ ونه‌توانێ وه‌ک پێویست رێزیان لێ بگرێ.
ئاخونده ده‌سه‌لاتداره‌کان له‌سه‌ره‌تاى هاتنه‌سه‌رکاریان، زۆر به‌توندى له‌به‌رانبه‌ر به‌رێوه‌چوونى نه‌ورۆز هه‌ڵوێستیان گرت ورێگه‌یان نه‌ده‌دا خه‌ڵک ئه‌وبۆنه پیرۆزه جێژن بگرن وبه حه‌رامیان ده‌زانى، به‌لام به‌موقاوه‌مه‌ت وخۆراگرى خه‌ڵک و سووربوونیان له‌سه‌رئه‌وه‌ى ئه‌و رۆژه جێژنیکى نه‌ته‌وه‌یى ونیشتمانیه، ئاخونده‌کان ناچاربوون، به‌مه‌رجى جیاجیا رێگه بده‌ن نه‌ورۆز به‌رێوه‌بچێ به‌لام له‌ماوه‌ى ته‌مه‌نى ده‌سه‌لاتداریى ئاخونده‌کان رۆژانى پێش نه‌ورۆز و دواى نه‌ورۆزخه‌ڵکى کوردستان و تێکراى خه‌ڵکى ئێران ده‌خه‌نه ژێرفشارى چه‌ندبه‌رابه‌ر و هێزه‌سه‌رکوتگه‌رکانى رژیم به‌خیابانى شاره‌کان وه‌رده‌بن ورێگه ناده‌ن خه‌ڵک وه‌ک پێویست و چۆنیان پێ خۆشه چوارشه‌مه‌سوورى و نه‌ورۆز یادبکه‌نه‌وه. هه‌ر له نوێترین هه‌ڵوێستى ئاخوند خامنه‌یى، چوار شه‌ممه سوورى به نا پێویست و کارێکى دژى دین ناو هێنا که ئه‌وه ده‌رخه‌رى دژایه‌تى قووڵى ده‌سه‌لاتداران له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز و بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران جارێکى دیکه و به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه، پیرۆزبایى چه‌ند جاره به‌هاونیشتمانانى کورد پێشکه‌ش ده‌کا و داوا له تێکراى خه‌ڵکى کوردبه هه‌موو چین وتوێژه‌کانیه‌وه ده‌کا، که به‌باشترین و به‌شکۆترین شێوه جێژنى نه‌ورز به‌رێوه‌به‌رن، هه‌روه‌ها هه‌وڵ بده‌ن ئه‌وسالیش نه‌ورۆز بکه‌نه‌رۆژى تێکۆشان و کۆڵنه‌دان له‌به‌رانبه‌ر سته‌مگه‌ران وملهور٠٠انى ده‌سه‌لاتدار. به‌ڵه‌به‌رکردنى جل وبه‌رگى کوردى و هه‌روه‌ها به‌سه‌ردانى گۆرى شه‌هیدانى سوورخه‌لاتى کوردستان و شایى وسه‌یران، جێژنى نه‌ته‌وه‌یى به‌رزرابگرن ، به‌کوێرایێ چاوى دژمنان.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، داوا له‌ئه‌ندامان ودوستان و لایه‌نگرانى له شاروناوچه‌کانى کوردستان ده‌کا هه‌وڵ بده‌ن به‌باشترین شێوه نه‌ورۆز به‌رز و به‌رێز رابگیرێ وهه‌رله‌وپێوه‌نده‌دا ئه‌وه‌ى له‌تواناتاندایه بیخه‌نه‌کار بۆ باشتر به‌رێوه‌چوونى، ئه‌ورێ وره‌سمه نه‌ته‌وه‌ییه.
به‌و ئاواته‌ى که‌ساڵى نوێى ١٣٨٩ساڵێکى پر٠لهخێروبهرهکهت بێ بۆتێکراى خه‌ڵکى ئێران و گه‌لى کورد و له‌م ساڵه‌دا شاهیدى ئاڵ وگۆرى سیاسى بین به‌قازانجى گه‌لانى ئێران که‌بێ گومان گه‌وره‌ترین و به‌رچاوترین ئاڵ وگۆرى سیاسى، رووخانى رژیمى ئاخوندى ودامه‌زرانى حکومه‌تێکى دیموکراتیک و پارلمانیه که مافى تێکراى گه‌لانى ئێرانى تێدا دابین بێ و ئازادى بیروبۆچوونه‌کان له ئێران له به‌رچاوبگرێ.
له‌گه‌ڵ پیرۆزبایى دووباره‌مان
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کومیته‌ى ناوه‌ندى
٢٨/١٢/١٣٨٨