ئاماده‌کارى بۆهێرشی نیزامى دژى ئێران
خه‌باتمێدیا: ته‌واوى ئه‌و سایته هه‌واڵده‌رییانه‌ى که هه‌واڵى نیزامی و شه‌ر٠ بلاوده‌که‌نه‌وه، له‌حه‌وتووى رابردووه‌وه، هه‌واڵ گه‌لێک سه‌باره‌ت به جم و جووڵى نوێى نیزامى ئه‌مریکا به‌مه‌به‌ستى ئێران بلاوده‌که‌نه‌وه. ئه‌و هه‌واڵده‌رییانه باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌مریکا بۆمبى تایبه‌تى وێرانکردنى دامه‌زراوه‌ى ژێرزه‌وى، له حه‌وتووه‌کانى رابردوودا ...
بۆ دورگه‌گه‌کانى "دیێه‌گۆ گارسیا" له ئیقیانووسی ئارام گواستۆته‌وه. ئه‌و ر٠اگوێزراوانه بریتین له ٣٨٧ بۆمبى "یه‌لۆ" که تایبه‌ته به له‌ناوبردنى دامه‌زراوه ژێرزه‌ویه‌کان.
رۆژنامه‌ى "ساندى هێراڵد" ى بریتانیا ووتى، مه‌به‌ستى سه‌ره‌کى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و چه‌ک و چۆلانه که‌ڵک وه‌رگرتن لێیان بۆ هێرشی نیزامى بۆسه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌کان و باقى دامه‌زراوه نیزامیه‌کانى ئێرانه. ناوه‌ندى لێکۆڵینه‌وه‌کانى نێوده‌وڵه‌تى و دیپلۆماسی له‌زانستگا رایگه‌یاند: بۆمب هاوێژه‌کانى ئه‌مریکایی ده‌توانن له‌ماوه‌ى چه‌ند سه‌عات ١٠ هه‌زار ئامانج له‌ئێران بۆمباران بکه‌ن. دامه‌زراوه‌ى ئیسکاتله‌ندى که‌مپه‌ینى چه‌ک کردنى ناوکه‌یی رایگه‌یاندووه: هه‌ل و مه‌رجى ئێستا و باس و لێدوانه‌کان سه‌باره‌ت به ئێران زۆر له‌باس و لێدوانى ساڵه‌کانى ٢٠ ٠ ٢ تا ٢٠ ٠ ٣ سه‌باره‌ت به وه‌لاتى عێراق ده‌چێ. هاوکات له‌گه‌ڵ یلاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌والانه، پاشاى عه‌ره‌بستانى سه‌عودى، دواى چاوپێکه‌وتن و ووتووێژ له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا، له توندترکردنى گه‌مارۆ ئابوورییه‌کان دژى ئێران به‌ولاتر رۆیشت و رایگه‌یاند: به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران پێویستى به کرده‌وه‌ى به په‌له هه‌یه.