رژیم داواى گهر٠انهوهى په‌نابه‌رانى که‌مپى قوشته‌په ده‌کات
به گوێره‌ى راپۆرته‌کان رۆژى پێنج شه‌ممه ١١/٣/٢٠ ١٠ هه‌یئه‌تێکى کونسولگه‌رى رژیمى ئاخوندى سه‌ردانى که‌مپى قوشته‌په‌ى کردووه و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان کۆبوونه‌وه‌یێک پێک دێنن و داواى گهر٠انهوهى دانیشتووانى که‌مپه‌که بۆ ئێران ده‌که‌ن.
به گوێره‌ى هه‌واڵه‌کان هه‌یئه‌تى رژیم که پێکهاتبوو له (که‌ریمى،حه‌سه‌نى، محمدى) به ئاواره کورده ئێرانیه‌کانى دانیشتووى که‌مپى قووشته‌په‌یان ووتووه که (ویلایه‌تى فه‌قیه) لێبووردنى گشتى ده‌رکردوه‌وه بۆ ته‌واوى ئه‌و که‌سانه‌ى ئێرانین و له‌وه‌لاتان په‌نابه‌رن. ئه‌و به‌رپرسانه‌ىى کونسولگه‌رى رژیم داوایان کردووه ٣٠ که‌س له‌و ئاوارانه‌ى ئه‌و که‌مپه هه‌ڵبژێرن و له‌سه‌ر خه‌رجى رژیم بگهر٠ێنهوه بۆ ئێران و بۆخۆیان بارودۆخى ئێران ببینن که ئاواره خۆر٠اگرهکان ئه‌و داوایه‌ى رژیمیان ره‌د کردۆته‌وه. جێگه‌ى باسه زۆرێک له‌دانیشتووانى که‌مپى قووشته‌په ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یان بایکوت کردوه و ئاماده‌نه‌بوونه له‌گه‌ڵ به‌کرێگیراوانى رژیم کۆببنه‌وه. هه‌روه‌ها به پێى زانیارییه‌کان ئه‌و هه‌یئه‌ته قه‌راره نزیک به ٢ حه‌وتووى تر بگهر٠ێنهوه بۆ که‌مپى قووشته‌په.