به‌رێوه‌چوونى رێوره‌سمى جێژنى نه‌ورۆز له‌بنکه‌ى سه‌رکردایه‌تى سازمان
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه ٢٩ى ر٠هشهممهى ١٣٨٨ کۆچى خۆرى که‌دوایین رۆژى ساڵ و مانگى ر٠هشهممه و به بۆنه‌ى هاتنى ساڵى نوێى ١٣٨٩ رێوره‌سمێکى به‌شکۆ له‌بنکه‌ى ناوه‌ندى سازمان به‌رێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تاى رێوره‌سمه‌که که به فاتیحایه‌ک و ده‌قیقه‌یێک وێستان بۆ روحى شه‌هیدان ده‌ستى پێ‌کرد، ...
کاک سه‌یید کامیل نورانى فه‌رد ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوه‌ندى به خێرهاتنى میوانانى کرد و په‌خشانێکى پێش که‌ش کرد. له‌دواییدا به‌رێز کاک بابه‌شێخ حوسێنى سکرتێرى گشتى سازمان، له‌ووتارێکى به پێز، پیرۆزبایی به ئاماده‌بووان و کادر و پێشمه‌رگه‌کانى سازمان و خه‌ڵکى تێکۆشه‌رى کوردستان پێش که‌ش کرد.
کاک بابه‌شێخ بر٠یارى نه‌گۆر٠ و هه‌میشه‌یی سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێرانى بۆ درێژه‌دان و کۆڵنه‌دان له ر٠هوتى شۆر٠شى ره‌واى گه‌له‌که‌مان دووپات کرده‌وه. به‌رێزیان له‌ووته‌کانیدا، به‌رزى و ره‌وایی جولانه‌وه‌ى خه‌ڵکى ئێرانى له‌به‌رانبه‌ر دێوه‌زمه‌ى ویلایه‌تى فه‌قیه به‌و گشته جینایه‌ت و سه‌رکووتگه‌رى و ناره‌وایی کردنه‌ى ده‌سه‌لاتى ئاخونده‌کانى، به‌ڵگه‌ى هه‌ره ئاشکرا بۆ مه‌شروعیه‌تى شۆر٠ش و نار٠هوایی و نامه‌شروع بوونى حکوومه‌تى ئاخوندان زانى.
له‌درێژه‌ى ئاهه‌نگه‌که‌دا چه‌ند په‌خشان و شیعر له‌لایه‌ن کادر و پێشمه‌رگه‌کانى سازمان به بۆنه‌ى هاتنى ساڵى نوێى کوردى پێش که‌ش کر.
بر٠گهى دوایی رێوره‌سمه‌که کردنه‌وه‌ى ئاگرى پیرۆزى نه‌ورۆز بوو که له‌لایه‌ن به‌رێز کاک بابه‌شێخ حوسێنى کرایه‌وه. رێوره‌سمه‌که به خواردنى شیرینى و شادى و هه‌ڵپه‌رکێ تا دره‌نگانێکى شه‌و درێژه‌ى کێشا.