یادى ده‌رچوونى یه‌که‌مین ژماره‌ى (تێکۆشان) پیرۆزبێ
یه‌کى خاکه‌لێوه‌ى سالى ١٣٦٣ کۆچى خورى له بنارى کێوى گمۆى کوردستان عێراق وله هه‌ل ومه‌رجێکدا که‌جه‌نگى ماڵ وێرانکه‌رى ئێران ـ عێراق و هێرشى هێزه نیزامیه‌کانى رژیمى ئاخونده‌کان به‌دژى گه‌لى کورد، ئاسایش وئاسووده‌یى له خه‌ڵک هه‌ڵگرتبوو، تێکۆشه‌رانى رێبازى پیرۆزى سازمانى خه‌بات، بلاوکراوه‌ى سیاسى، رۆشنبیرى، ئه‌ده‌بى وهه‌والنێرى "تێکۆشان" نیان، که ر٠هنگدانهوهى سیاسه‌ت وهه‌ڵویسته‌کانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران بوو به‌چاپ گه‌یاند.
کارى نووسین و چاپ کردن و ده‌رچوونى تێکۆشان له‌هه‌ل ومه‌رجێکدا بوو که بنکه‌ى سه‌رکردایه‌تى سازمان، له‌ژێر فشار و هێرشى سه‌ربازى و بۆمبارانى فرۆکه‌شه‌رکه‌ره‌کانى رژیم و هه‌روه‌ها توپبارانى به‌رده‌وام و مه‌ترسى هێرشى زه‌مینى دابوو .
ده‌رچووونى یه‌که‌مین ژماره‌ى تێکۆشان له‌مانگى خاکه‌ڵیوه‌ى ١٣٦٣ کۆچى خورى و له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز و هاتنى ساڵى نوێ‌دا، مژده‌به‌خش و په‌یام هێنه‌ر بوو. په‌یامى ئاشتى، په‌یامى وه‌رزى جوان و رازاوه‌ى به‌هار و ئاوازى بولبول و بۆنى خۆشى گوڵ و گیاى نیشتمان، په‌یامى به‌رخودان و قاره‌مانى نه‌ته‌وه‌٠Žییک له به‌رانبه‌ر سته‌م و بێعداله‌تى، په‌یامى جۆلانه‌وه‌ێیکى شۆرشگێر٠انهى له‌به‌رانبه‌ر بیدادى داگیرکه‌ران و به‌کرێگیراوانى نیشتمان فرۆش دا، په‌یامى زانست و رۆشنبیرى و نووسینى کوردیى ر٠هسهنى پێ بوو. جه‌ماوه‌رى له‌وه‌زعى جولانه‌وه‌ى گه‌له‌که‌مان و سیاسه‌ت و هه‌ڵویسته نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانیه‌کانى سازمانى خه‌بات ئاگادار ده‌کرده‌وه.
وه‌ک ئاشکرایه، تێکوشان له‌دواى ٢٦ سال کار و چالاکى و خزمه‌ت به فه‌رهه‌نگى کورد وکارى به‌رده‌وام له‌رێگه‌ى ئاگادارکردنه‌وه‌ى هاونیشتمانان، توانیویه شوێن و پێگه‌ى خۆى له خه‌باتى رۆشنبیرى و زانستى له ناوجه‌رگه‌ى کۆمه‌لانى خه‌ڵکى کوردستان بکاته‌وه.
بلاوکراوه‌ى تێکۆشان به‌ئه‌زموون له‌کار و چالاکى سالانى رابردوو و به‌هه‌وڵ و تێکۆشانى رۆڵه‌ماندیى نه‌ناسه‌کانى رێبازى سازمانى خه‌بات، بۆته هۆى به‌ره‌وپێش چووون و زیاتر ئاگادار کردنه‌وه‌ى خوێنه‌رانى له هه‌ل ومه‌رجى سیاسى کوردستان و ئێران وسیاسه‌ت و هه‌ڵویسته‌کانى سازمانى خه‌بات. به‌خۆشیه‌وه ئه‌وکه‌سانه‌ى تێکوشانیان به‌ده‌ستگه‌یشتوه له‌بابه‌ت و ناوه‌رۆکه‌کانى رازین. دیاره له‌گه‌ڵ بوونى ره‌زایه‌تى ژماره‌یێکى به‌رچاو له‌خوێنه‌رانى ئازیز، بێ گومان ر٠هخنه له‌سه‌رتێکۆشان هه‌یه، که بێ گومان هه‌م ره‌خنه‌کان وهه‌م هاندان و ته‌شویقه‌کان ده‌بنه هانده‌ر بۆ ئه‌وه‌ى بتواندرێ تێکۆشان باشتر و پر٠ناوهرۆکتر بگاته ده‌ستى خوێنهر٠انى ئازیز.
چ کومیسیۆنى راگه‌یاندن و بلاوکردنه‌وه‌ى سازمان و چ سه‌رکردایه‌تى سازمانى خه‌بات له‌هه‌وڵى جیددى دان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن، تێکۆشان به‌شێوه‌ێیکى باشتر و پر٠ناوهرۆکتر بکه‌وێته به‌ردیده‌ى خوێنه‌ران ئه‌گه‌ر که‌ند و کۆسپیش هه‌بن، به‌لام بۆهۆگرانى رێبازه پر٠ له سه‌روه‌ریه‌که‌ى سازمانى خه‌بات، که‌ند و کوسپه‌کان ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ش بن به‌ئیراده‌ى قایم و پۆلاینیان ده‌توانن به‌سه‌ریدا دا زاڵ بن و وه‌ک هه‌میشه سازمانه خۆشه‌ویسته‌که‌مان که بیلبیله‌ى چاوى نیشتمان خۆشه‌ویست و تێکۆشه‌رانه زیاتر به‌ره‌وپیش به‌رن. بێ گومان ده‌ورى تێکۆشان و راگه‌یاندن زۆرگرینگه و هه‌موو لاێیک ئه‌و راستیه به باشى هه‌ست پێ ده‌که‌ن . جاریکى دیکه پێرۆزبێ یادى ٢٦ساڵه‌ى ده‌رچوونى تێکۆشان ئورگانى کومیته‌ى ناوه‌ندیى سازمانى خه‌بات.
کومیته‌ى ناوه‌ندیى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
٣٠ ى ره‌شه‌مه‌ى ١٣٨٨