بیمه‌ى لویدز: ئێران یه‌ک له‌ناوچه مه‌ترسیداره‌کان
شیرکه‌تى بیمه‌ى "لویدزى له‌نده‌ن" ئێرانى له‌ناو لیستى ناوچه پر٠ مه‌ترسیه‌کانى خۆى خستووه. نیل رابێرتس به‌رێوه‌به‌رى (ئه‌نجوومه‌نى بازارى لویدز) رۆژى دووشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌و به‌له‌م و که‌شتیانه‌ى که به‌ره‌و ئێران ده‌رۆن و باریان پێیه ، ده‌بێ له‌مه‌وداى ٢٠ کیلۆمه‌ترى ...
له قه‌راغه‌کانى ئێران، پێوه‌ندى به شیرکه‌تى بیمه‌ى خۆیانه‌وه بگرن و ئاگاداریان بکه‌ن. به‌م جۆره به چوونه‌ناو ئه‌و لیسته‌وه، له بیمه‌نامه‌ى ئه‌و که‌شتیانه‌ى که له‌ژێر بیمه‌ى ئه‌و شیرکه‌ته‌ن و بۆ ئێران سه‌فه‌ر ده‌که‌ن، وه‌کوو هه‌ل و مه‌رجى شه‌ر٠، ترۆریسم و مه‌ترسیه‌کانى له‌و شێوه حێسابیان بۆ ده‌کرێ و به‌و جۆره خه‌رج و تێچووى دابه‌زاندنى بارى که‌شتیه‌کان له به‌نده‌ره‌کانى ئێران زیاتر ده‌بێ. ئه‌و بر٠یاره له‌کاتێکدایه، که ئۆباما له‌گه‌ڵ باقى سه‌رۆک وه‌لاتانى ئورووپایی له‌سه‌ر په‌ره‌دان به ته‌حریمه‌کان دژى رژیمى ئاخوندى کونفرانسێکى ویدیۆییان به‌رێوه‌بردووه.