رژیمى ئێران له پله‌ى ١٥١ى دیارده‌ى ئازادى ئابوورى
له نوێ ترین ر٠اپۆرتى دیارده‌ى ئازادى ئابوورى که ناوه‌ندى هریتج سالانه ده‌رى ده‌کا، رژیمى ئێران له نێوان ١٥٧ وه‌لات دا دواى بنگلادش و بلاروس له پله‌ى ١٥١دا جێگه‌ى گرتووه.
ناوه‌ندى ئه‌مریکایی هریتج که له واشینگتۆن دایه، هه‌موو ساڵێک به شێوه‌ى ١٠ دیارده‌ى ئابوورى پله‌به‌ندى ده‌کا. له خشته‌یێک که ئه‌و ناوه‌نده هه‌موو ساڵێک ده‌رى ده‌کا، هه‌ر وهلاتهو ئیمتیازێکى پێ ده‌درێ و به‌و پێ یه جێگه‌ى ئه‌و وه‌لاته ده‌رده‌که‌وێ.
ئه‌و ساڵ وه‌لاتى هۆنگ کۆنگ به ٩٠ ئیمتیاز یه‌که‌م وه‌لاتى ئه‌و خشته‌یه. سه‌نگاپوور دووهه‌م و ئیرله‌ند له پله‌ى سێهه‌مدا جێگه‌ى گرتووه.
ئێران له‌و خشته‌یه‌دا به ٤٤ ئیمتیاز له پله‌ى ١٥١ یه‌که‌م وه‌لات جێگه‌ى گرتووه، و شه‌ش وهلاتهکهى دیکه بریتین له:
تورکه‌مه‌نستان، میانمار، لیبى، زیمابوه، کوبا، کوره‌ى باکوور
له ر٠اپۆرتى سالانه‌ى ناوه‌ندى هریتج وه‌لاتان له ١٠ رێگه‌ى دیارده‌ى ئابووریه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر ده‌کرێ، ئه‌و دیاردانه بریتین له:
ئازادى شوغڵ، ئازادى تیجاره‌ت، ئازادى ماڵیاتى،قه‌واره‌ى ده‌وڵه‌ت، ئازادى پووڵى، ئازادى سه‌رمایه‌گوزارى، ئازادى ماڵى، ئازادى ساحێب دارێتى، دوورى له گه‌نده‌ڵى و ئازادى کرێکار.
به پێى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئه‌و ناوه‌ندى له ساڵى ٢٠ ٠ ٨ دا ئابوورى رژیمى ئێران ٤٤ له‌سه‌د ئازادى هه‌یه. ئیمیازى گشتى رژیمى ئێران له چاو ساڵى ر٠ابردوو یه‌ک ده‌یه‌م له سه‌د که‌مى کردوه که هۆى ئه‌وه‌ش رژیمى ئێران له دیارده‌ى دوورى له گه‌نده‌ڵى ئیمتیازى که‌مترى له چاو پار گرتوه، که ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه گه‌نده‌ڵى له ئێران‌دا په‌ره‌ى سه‌ندووه.
له ر٠اپۆرتى ئه‌و ناوه‌نده‌دا گه‌نده‌ڵى ئابوورى ه ئیدارى له رژیمدا قاوه و به‌رین باسى لێ کراوه.
له‌و ر٠اپۆرتهدا هاتوه که رێکخراوى خه‌بات دژ به گه‌نده‌ڵى ئابوورى و ئیدارى له رژیمى ئێران، که‌متر له ١٠ ٠ ٠ چاودێرى هه‌یه که ده‌بوو ٢/٣ ملوێن ئه‌ندامى که ته‌واوى وه‌خت که ته‌واوى ئه‌و په‌یمانکاره ده‌وڵه‌تیانه‌ى که به‌شى زۆرى ئابوورى ئێرانیان له به‌ر ده‌ست دایه، چاودێرى بکه‌ن.
له‌و ر٠اپۆرتهدا وه‌لاتانى جیهان به پێى ئه‌و ناوچه‌ى که تێیدان پله به‌ندى کراوون.
ئێران له نێوان ١٧ وه‌لاتى رۆژهه‌لاتى ناوهر٠است و باکوورى ئافریقا، که‌وتۆته پله‌ى ١٦، و ئیمتیازى رژیم له ناوچه‌که‌ش زۆر له خواره.
هه‌روه‌ها له ر٠اپۆرتهکهدا هاتووه رژیمى ئێران ناوه‌ندى به‌هێزى ئابوورى نیه و ته‌نیا ئیمتیازى رژیم له ئیمتیازى جیهانى به‌رزتره ته‌نیا له به‌شى خه‌رج کردنهکانى ده‌وڵه‌ت دایه و ئه‌وه نیشانه‌ى زهعفى ده‌وڵه‌ته نه‌ک به‌هێز بوونى.