سه‌رکووتى نیهاده‌کانى پاریزه‌رى مافى مرۆڤ له‌ئێران
چاودێرى مافى مرۆڤ رۆژى پێنج شه‌ممه ٥/١/١٣٨٩ رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى چه‌ند حه‌وتووى رابردوو میدیاکانى ده‌وڵه‌تى، ده‌سه‌لاتى دادوه‌رى و هێزه‌کانى ئه‌منیه‌تى ئێران، هێرشێکى هاوئاهه‌نگیان دژى نیهاد و گروهه‌کانى مافى مرۆڤ له‌ژێر ناوى به‌رگرى له وه‌لات له‌به‌رانبه‌ر (شه‌رى سابیرى) ده‌ست پێکردووه.
لێپرسراوانى ده‌وڵه‌تى به شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ پارێزگارانى مافى مرۆڤ ده‌گرن و سایته‌کانیان داده‌خه‌ن و تۆمه‌تى هه‌بوونى پێوه‌ندى سیخورى له‌گه‌ڵ سازمانه ئه‌منیه‌تیه‌کانى ده‌ره‌وه و گروه ترۆریستیه‌کان له نیهاد و دامه‌زراوه‌کانى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ده‌ده‌ن. جۆ ئیستۆرک جێگرى به‌شی رۆژهه‌لاتى ناوهر٠استى مافى مرۆڤ ده‌ڵێ، حکوومه‌ت بۆ بێده‌نگ کردنى ده‌نگى نارازى ئه‌و چه‌ند رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌ى که ماوه جارێکى دیکه له رێگه‌کانى پێشووى وه‌ک جاسوسی ده‌ره‌وه و بیرۆکه‌ى پیلانگێر٠ى که‌ڵک وه‌رده‌گرن. به‌لام روون و ئاشکرایه که ئه‌و کرده‌وه‌یه بیانووێکى دیکه‌یه بۆ سه‌رکووتى چالاکانى مافى مرۆڤ.