ئه‌ندامێکى سازمانى خه‌بات له‌ناوچه‌ى سه‌قز کۆچى دوایی کرد
به‌داخه‌وه رایده‌گه‌ێنین که ئه‌ندام و ههڵسووراوێکى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به ناوى کاک تاهیرى ئه‌رده‌لان له‌دایک بووى ساڵى ١٣٥٤ى کۆچى خۆرى کور٠ى عه‌لى خان خه‌ڵکى سه‌قز به هۆى رووداوى ماشێنه‌وه له رێگه‌ى نیوان بانه سه‌رده‌شت گیانى دا.
تاهیرى ئه‌رده‌لان له‌ساڵى ١٣٨٤ پێوه‌ندى به سازمانى خه‌باته‌وه گرت و لهورێکهوته به‌م لاوه وه‌کوو ئه‌ندامێکى سازمان ئه‌رکى ته‌شکیلاتى پێ ده‌سپێردرا و بهوپهرى ئیمان و شێلگیرییه‌وه ئه‌رکه‌کانى سازمانى ر٠ادهپهر٠اند. تاهیر که‌سێکى ناسراو و به هۆى نیشتمان په‌روه‌رى و شۆر٠شگیریهوه خۆشه‌ویستى شارى سه‌قز بوو.
کومیسیونى ته‌شکیلاتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران وێراى پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆى به بنه‌ماڵه‌ى خوالێخۆشبوو کاک تاهیر ئه‌رده‌لان، راده‌گه‌ێنێ کاک تاهیر ئه‌رده‌لان تێکۆشه‌ر و هه‌ڵسوور و یه‌کێک له‌ئه‌ندامه چالاکه‌کانى و هه‌روه‌ها سیمای خۆشه‌ویستى شارى سه‌قز چووه ناو کاروانى شه‌هیدانى سوورخه‌لاتى گه‌له‌که‌مان. بێگومان رێگه‌ى کاک تاهیر ئاوه‌دان ده‌بێ و هاورێبازانى ئه‌و شه‌هیده ناهێڵن رێگه‌که‌ى کوێر ببێته‌وه و تا گه‌یشتن به ئامانجه‌کانى کاک تاهیر و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى سازمانى خه‌بات ئه‌و کاروانه درێژه‌ى ده‌بێ.
کومیسیۆنى ته‌شکیلات
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
٤/١/١٣٨٩