کومپانیاى لوک ئۆویلى روسیه له‌پرۆژه‌ى نه‌وتى رژیمى ئێران کشایه‌وه
کومپانیاى نه‌وتى لۆک ئۆویلى روسیه به هۆى ئه‌گه‌رى ته‌حریمى زیاتر دژى رژیمى ئێران له‌پرۆژه‌ی نه‌وتى ئێران خۆى کشاندوه. کۆمپانیاى ناوبراو رۆژى چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، له پرۆژه‌ى هه‌ناران لهئێ٠Žران به هۆى ئابلۆقه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان دێته ده‌ره‌وه.
هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه به ناردنى ئه‌و هه‌واڵه زیادى کرد، لۆک ئۆویل که ٢٠ له‌سه‌دى سههامى نه‌وتى، (ئی کونوکۆ فیلیپس)ى ئه‌مریکایه له‌ساڵى ٢٠ ٠ ٥ رایگه‌یاند که له هه‌ناران توانیوێتى کانگاێکى نه‌وتى گه‌وره بدۆزێته‌وه و کارى له‌سه‌ر ئه‌و کانگا نه‌وته ده‌ست پێ‌کرد، به‌لام ئه‌و کومپانیایه له‌ساڵى ٢٠ ٠ ٧ رایگه‌یاند که کار له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه له‌گه‌ڵ کێشه و که‌ندوکۆسپ له‌لایه‌ن گه‌مارۆکانى ئه‌مریکا به‌ره‌وروویه.