قه‌یرانى بێکارى ژنانى خوێنده‌وار له‌ئێران
به پێى راپۆرتى هه‌واڵنێرى مه‌وج، لێکۆڵینه‌وه نوێیه‌کان که له‌لایه‌ن ناوه‌ندى سه‌رژمێرى ئێران له‌باره‌ى بلاوبوونهوهى سه‌رجه‌م ژنانى خوێنده‌وارى بێکار له شار و دێ بلاوبۆته‌وه، باس له به‌شی ٨٨.٧ له‌سه‌دى ئه‌و نرخه له‌شاره‌کان و هه‌روه‌ها به‌شی ٥٩.٤ له‌سه‌دى له دێهاته‌کان ده‌کات که ئه‌و ئاماره ده‌رخه‌رى بوونى به‌شێکى گه‌وره له ژنانى خوێنده‌واره که بێکارن له‌شار و دیهاتهکاندا.
به پێى ئه‌و راپۆرته، بهچوونهسهرێى ژماره‌ى ژنانى خوێنده‌وار، بازارى کار وهلامدهرى پێداوێستى ژن نییه و لهداهاتووێکى نیزیک کۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ قه‌یرانێکى نوێ به ناوى قه‌یرانى بێکارى ژنانى خوێنده‌وار به‌ره‌وروو ده‌بێ. جێگه‌ى باسه نرخى بێکارى جه‌ماوه‌ریش رۆژ به رۆژ لهحالى به‌ره‌وسه‌ر چووندایه، به‌شێوه‌یێک که نزیک به ٢٦.١ له‌سه‌دى ژنانى چالاکى ئابوورى له شاره‌کان له‌ریزى بێکاران دان. لهههموویش گرینگتر ئه‌وه‌یه که نرخى بێکارى ژنانى خوێنده‌وار به تایبه‌ت به‌چه‌ند ساڵى رابردوو به‌رده‌وام لهبهرهوسهر چووندایه.