ئێران زلهێزى راسته‌قینه و تاکه ده‌سه‌لاتدارى ناوچه‌که!!؟
ده‌یان جار له‌لایه‌ن به‌رپرسان و کاربه‌ده‌ستانى رژیمى ئاخوندى گۆبیستى ئه‌وه بووین که ئێرانى ژێرده‌سه‌لاتى ئاخونده‌کانیان به مه‌دینه‌ى فازله و به‌هه‌شت شوبهاندوه و سیسته‌مى ده‌سه‌لاتداریه‌تى خۆیان به باشترین جۆرى دیموکراسی له‌سه‌راسه‌رى جیهان و به زلهێز و ده‌سه‌لاتدارى ناوچه‌که ناو هێناوه. به‌لام روون نییه مه‌به‌ستى ده‌سه‌لاتدارانى ئاخوندى له‌زلهێز بوون و باشترین دیموکراسی و گه‌وره ده‌سه‌لاتداریی چیه و ئایا نیزامى ئاخوندى به‌راستى باشترین ده‌سه‌لاتدارى به‌هێز و بێ وێنه‌یه؟
حاشاهه‌ڵنه‌گره که نیزامى ئاخوندى له زۆر مه‌یدان و بوار پله‌کانى یه‌که‌مى له‌چاو ولاتانى جیهانى هێناوه، به‌لام ئایا ئه‌و پله‌یه‌ى که هێناونى ئێرانى کردووه به زلهێز؟ له‌و راپۆرته‌ى خواره‌وه وه‌لامى ئه‌و پرسیارانه ده‌درێته.
ئێران پله‌ى سێهه‌مى مه‌ترسیدارترین وه‌لات بۆ وێیلاک نووسان:
Threatened voices که رێکخراوێکى پێکهاتوو له ژماره‌یێک وێبلاگ نووس که پارێزه‌رى ئازادى بیروران له‌وماوه‌ى رابردوو نه‌قشه‌ێکى بلاوکرده‌وه که ژماره‌ى ئه‌و وێبلاگانه‌ى که له‌ساڵى ٢٠ ٠ ٠ وه له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌وڵه‌ت ههر٠هشهیان لێکراوه و گیراو و بێسه‌روشوێن و کوژراون، هاتووه. له‌و ئاماره‌دا ئێران به رێکۆردىسه‌رکوتى ٢٣ که‌س پله‌ى سێهه‌م و پێش ئێران وه‌لاتى چین و میسر به رێکۆردى ٢٣ و ٢٩ یه‌که‌م و دووهه‌من.
خۆکوژى ژنان له‌ئێران: پله‌ى سێهه‌مى جیهان:
ئێران سێهه‌مین وه‌لاتى جیهانه که سه‌رژمێرى خۆکوژى ژنان تێیدا به‌ره‌وسه‌ر چووه و ته‌نانه‌ت له خۆکوژى پیاوانیش زیاتره. پله‌کانى یه‌که‌م و دووهه‌م له‌و باره دا وه‌لاتانى چین و هێندوستانن. لێکۆڵینه‌وه‌ێک که له‌ساڵى ١٣٨٣ له‌نێو ٤٥٠ هه‌زار خوێندکار به‌رێوه‌چووه، ده‌رى ده‌خا که ١٠ له‌سه‌دى کوران و ٧ له‌سه‌دى کچان هه‌وڵى خۆکوژیان داوه. ئامارى خۆکوژى له‌نێو خوێندکارانیش به‌ره‌وسه‌ر چووه.
ئێران پله‌ى دووهه‌مى جیهان له‌بوارى ئیعدام دا:
رێکخراوى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى له‌راپۆرتێکدا رایگه‌یاند که له‌ماوه‌ى ساڵى رابردوو لانى که‌م ٢٤ که‌س له‌هه‌ر حه‌وتوویێک دا ئێعدام و زیاتر له ٦٤ که‌س مه‌حکووم به ئیعدام کراون و ئێران به ٣١٧ ئێعدامى که له‌ماوه‌ى یه‌ک ساڵ دا به‌رێوه‌بردوه و پله‌ى دووهه‌مى هه‌یه. ئه‌وه له‌کاتێکدایه که به‌پێى ئه‌و راپۆرته ساڵى پێشوو سه‌رژمێرى ئیعدام له‌ئێران ١١٧ که‌س بووه به‌لام ئه‌مساڵ بۆ ٣١٧ که‌س زیادى کردووه. به‌پێى ئامارى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى، له‌ماوه‌ى ساڵى رابردوو ١٢٥٢ که‌س له ٢٤ وه‌لاتى جیهان ئیعدام کراون و ٣٣٤٧ که‌سیش له ٥١ وه‌لات مه‌حکووم به ئیعدام بوونه، له‌کاتێک دا ٢٧٥٠ ٠ که‌س چاوهر٠ێی به‌رێوه‌بردنى حوکمى ئیعدامن. له‌دواى چین و ئێران، عه‌ره‌بستانى سه‌عوودى به ١٤٣ ئیعدام، پاکستان به ١٣٥ و ئه‌مریکا به ٤٢ ئیعدام رێکۆرددارانى به‌رێوه‌بردنى ئێعدامن له‌جیهان دان، ئه‌و ٥ وه‌لاته سه‌رجه‌م ٨٨ له‌سه‌دى ئێعدامه‌کانى جیهانیان تایبه‌ت داوه به خۆیان.
ئێران پله‌ى یه‌که‌م له‌ئامارى هه‌لاتنى مێشکه‌کان:
به پێى راپۆرتى نوێى سندووقى نێوده‌وڵه‌تى دراو، له سه‌رژمێرى راده‌ى کۆچى نوخبه‌کان له نێو ٩١ وه‌لاتى له‌حاڵى گه‌شه‌سه‌ندن و گه‌شه‌نه‌کردوو، سالانه له‌وه‌لاتى ئێران ١٨٠ هه‌زار که‌سى خوێنده‌وار بۆ ژیان و بارودۆخى کارى باشتر ئه‌و وه‌لاته به جێ ده‌هێڵن. ئه‌و سندووقه نێوده‌وڵه‌تیه له‌راپۆرته‌که‌ى دا ده‌ڵێ، ژماره‌ى چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى ١٨٠ هه‌زار نوخبه‌ى خوێنده‌وار له‌ئێران، به ماناى ئه‌وه‌یه سالانه ٥٠ ملیارد دولار دراوى ئه‌رز له‌وه‌لات ده‌چێته ده‌ر. به پێى ئه‌و سه‌رژمێرییه ئێستا زیاتر له ٢٥٠ هه‌زار موهه‌ندیس و دوکتورى ئێرانى و زیاتر له ١٧٠ هه‌زار ئێرانى خوێنده‌وار به پله‌ى خوێندنى به‌رز له ئه‌مریکا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و به پێى ئامارى ره‌سمى ئیداره‌ى پاسپۆرت، له‌ساڵى ٨٧ رۆژانه ٢ تا ٣ که‌س به به‌ڵگه‌ى دوکتورا، ١٥ که‌س به به‌ڵگه‌ى کارشناسی به‌رز و سه‌دان که‌سیش به به‌ڵگه‌ى کارناسی ئه‌و وه‌لاته به جێ ده‌هێڵن. ده‌بێ سه‌رنج بدرێ که کۆچ کردنى خوێنده‌واره به‌رزه‌کان له‌وه‌لات به ماناى به فیرۆ دانى ده‌رفه‌ته‌کان بۆ گه‌شه‌سه‌ندنى وه‌لات و کردنى کۆمه‌ڵگا به مه‌یدانێک بۆ بارهێنانى هێزى مرۆیی کارامه و پسپۆر بۆ وه‌لاتانى گه‌شه‌سه‌ندووى جیهان. به پێى ئه‌و سه‌رژمێرییه زیانى ٥٠ ملیارد دولارى هه‌لاتنى مێشکه‌کان له‌ئێران به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ داهاتى فرۆشتنى نه‌وت که به زیانێکى قورسی مالى و ئابوورى دێته ئه‌ژمار.
هه‌ل و مه‌رجى ئازادى راگه‌یاندن له‌ئێران:
رێکخراوى راپۆرتده‌رانى بێ سنوور رایگه‌یاند، پله‌ى ئێران له ریزبه‌ندى جیهانى بۆ ئازادى راگه‌یاندن له‌نێو ١٧٥ وه‌لاتى جیهان به ٧ پله هاتنه‌خوار به پله‌ى ١٧٢ گه‌یشتووه. ئه‌وه له‌کاتێکدایه که ته‌نیا ٣ وه‌لات له هه‌ل و مه‌رجێکى خه‌راپتر له‌ئێران له ریزبه‌ندى جیهانى ئازادى راگه‌یاندن له ساڵى ٢٠ ٠ ٩ . به پێى راپۆرتى ئه‌و رێکخراوه، هێرشی رژیمى ئاخوندى دژى رۆژنامه‌وانان له ناره‌زایه‌تیه‌کانى دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى له هاتنه خوارى پله‌ى ئێران له ئازادى راگه‌یاندن ده‌ورى ئه‌ساسی بووه. پله‌ى ئێران له ریزبه‌ندى جیهانى ئازادى راگه‌یاندن له‌ساڵى ٢٠ ٠ ٨، ١٦٦ بووه و ساڵى ٢٠ ٠ ٩ ئه‌و پله‌یه بۆ ١٧٢ دابه‌زیوه و ته‌نیا وه‌لاتانى تورکه‌مه‌نستان، کوره‌ى باکوور و ئێریتره له پله‌ى خوارتر له‌ئێرانن.
پله‌ى ١٦٨ ى ئێران له‌بوراى گه‌نده‌ڵى ده‌وڵه‌تى)
به پێى نوێترین راپۆرتى رێکخراوى شه‌قاقیه‌تى نێوه‌ده‌وڵه‌تى، ئێران له‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌وڵه‌تى له‌نێوان ١٨٠ وه‌لاتى جیهان له‌پله‌ى ١٦٨ جێى گرتووه. ئه‌و راپۆرته به هه‌ڵسه‌نگاندنى راده‌ى گه‌نده‌ڵى، وه‌لاخستن (اختلاس)، به‌رتێل خۆرى، کرین و فرۆشتنى پۆسته حکوومیه‌کان و به‌رتێل وه‌رگرتنى ده‌زگاى قه‌زایی له‌نێو لێپرسراوانى ده‌وڵه‌تى و سیاسه‌تمه‌دارانى وه‌لاتان بلاوده‌کرێته‌وه. له‌و راپۆرته دا ئێران به پله‌ى ١٦٨ له‌گه‌ڵ وه‌لاتانى وه‌ک (بروندى،گینه، هائیتى و تورکه‌مه‌نستان) هاوبه‌شه. به‌و پێیه ته‌نیا ٧ وه‌لات حاستى گه‌نده‌ڵیان له‌ئێران خه‌راپتره. له‌راپۆرتى ساڵى ٢٠ ٠ ٩ى ئه‌و رێکخراوه، نیوزله‌ند به هۆى به‌ربه‌رکانێى هه‌مه‌لایه‌نه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵى ئیدارى له‌پله‌ى یه‌که‌م و سوماڵیش وه‌ک گه‌نده‌ڵترین وه‌لات له‌پله‌ى ١٨٠ جێى گرتووه.
ئێران له‌بوارى گه‌شه‌سه‌ندنى مرۆیی
به پێى راپۆرتى گه‌شه‌سه‌ندنى مرۆیی ساڵى ٢٠ ٠ ٩ى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان، رژیمى ئاخوندى که ساڵى رابردوو له‌بارى پێوانه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى مرۆیی(HDI) له‌نێو ١٨٢ وه‌لاتى جیهان له پله‌ى ٨٧ دابوو، له‌راپۆرتى ئه‌مساڵ به پله‌یێک هاتنه‌خۆار له‌پله‌ى ٨٨ى جیهان جێى گرتووه که ده‌رخه‌رى دابه‌زینى پله‌ى ئێران له‌بوارى گه‌شه‌سه‌ندنى مرۆییه. پێوانه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى مرۆیی به پێى پێوانه گه‌لێک وه‌ک هیوا به ژیان، چۆنیه‌تى نیزامى فیرکردن و بارهێنان، داهاتى راسته‌قینه و سه‌رانه‌ى داهاتى نه‌ته‌وه‌یی حیساب ده‌کرێ.
پاسپۆرتى ئێرانى له‌خواره‌وه‌ى خشته‌ى جیهانى ئیعتبار:
ئه‌مرۆکه به‌ربه‌ستى ویزا ر٠هوڵێکى گرینگى له کونترۆڵ کردنى سه‌فه‌رى دانیشتووانى خاریجى له نێو وه‌لاتان دا هه‌یه. هه‌ل و مه‌رجى دانى ویزا ده‌رخه‌رى پێوه‌ندى نێوان وه‌لاتانه و پێوه‌ندى و هه‌ل و مه‌رجى وه‌لاتێک له کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى نیشان ده‌دا. به پێى راپۆرته‌کان ئاکامى لێکۆڵینه‌وه‌کانى ناوه‌ندێکى باوه‌رپێکراوى لێکۆڵینه‌وه‌یی له سوئیس ده‌رى ده‌خات که ئێرانیه‌کان به بێ وه‌رگرتنى ویزا ده‌توانن ته‌نیا بۆ ٢٥ وه‌لاتى جیهان سه‌فه‌ر بکه‌ن که له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئێران سه‌رتر له عێراق و ئه‌فغانستان له له‌دواترین پله‌ى خشته‌ى جیهانى جێى گرتووه.
به پێى پله‌به‌ندى دامه‌زراوه‌ى هادلى ، هاولاتیانى دانمارک، فینلاند، ئیرله‌ند و پورته‌قال خاوه‌ن زۆرترین ئازادى سه‌فه‌رن به شێوه‌یێک که ده‌توانن دانمارکیه‌کان ئازادانه سه‌فه‌ر بۆ ١٥٧ وه‌لات بکه‌ن و فینلاندییه‌کان و ئیرله‌ندى و پورته‌قالیه‌کان بۆ ١٥٦ وه‌لات ده‌توانن سه‌فه‌ر بکه‌ن. له‌به‌رانبه‌ر ئه‌فغانستان، عێراق، ئێران، پاکستان و کوره‌ى باکوور له ریزى کۆتایی ئه‌و پله‌به‌ندییه‌دان.
پله‌ى جیهانى ئێران له بوارى نرخى هه‌لاوسان:
پله‌ى ئێران سه‌باره‌ت به نرخى هه‌لاوسانى ئابوورى له‌ساڵى ٢٠ ٠ ٨ زایینى له‌نێو ٢٢٥ وه‌لات، ٢١٩ بووه. به پێى راپۆرتى رێکخراوى زانیاریی ناوه‌ندى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به پله‌به‌ندى وه‌لاتان سه‌باره‌ت به نرخى هه‌ولاوسانى ره‌سمى راگه‌ێندراوه، له‌ساڵى رابردووى زایینى له‌نێو ٢٢٤ وه‌لات یا ده‌وڵه‌ت له‌و ریزبه‌ندییه جیهانیه، نرخى هه‌لاوسان له‌ئێران به ١٧,٠ له‌سه‌د (دیاره ئامارى وردتر زیاتر له‌و راده‌یه ده‌رده‌خات) له‌ریزى ٢١٩ ى جیهان دایه و ته‌نیا ٦ وه‌لات زیمبابوێ، برمه، وێنزۆێلا، گینه، عێراق و کۆنگۆ نرخى هه‌لاوسانى ئابووریان له‌وه‌لاتى ئێران زیاتره.
به هۆى ئاسه‌واره خه‌راپه‌کانى هه‌لاوسان له که‌م کردنه‌وه‌ى سه‌رمایه‌دانان، نه‌بوونى دانه‌مه‌زراویی ئابووریی و زیاتر بوونى نێوانى چین و توێژه‌کان و هه‌ژارى، وه‌لاتانى جیهانى سێهه‌مى له‌ده‌یه‌ى ١٩٩٠ خسته جووڵه‌وه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ى نرخى هه‌لاوسانى ئابوورییان و وه‌لاتانى تورکیه و برێزیل که کاتێک هێماى هه‌لاوسانى قورس بوون به کونترۆڵ کردنى هه‌لاوسان، دامه‌زراویی پێویستیان به به‌رنامه‌دارێژى و سه‌رمایه‌دانان به مه‌به‌ستى دروست کردنى ده‌رفه‌تى کار له‌وه‌لاته‌کانیان ره‌خساندووه.
ئێران له‌بوارى سه‌رنج راکێشى جیهانیدا:
له‌نوێترین به‌راوردى واحیدى زانیارى:
له‌خشته‌ى نوێى واحیدى زانیارى ئێکۆنۆمیست، سه‌رنج راکێشه‌رى بازرگانى ٨٢ وه‌لاتى جیهان که بۆ ساڵه‌کانى ٢٠ ٠ ٨ تا ٢٠ ١٢ به‌راورد کراوه، ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه به پێى ٩١ پێوانه‌ى ورد و درشتى ئابوورى و بازرگانى له‌هه‌ر وه‌لاتێک ئاماده کراوه. له‌راپۆرتى نوێى ئێکۆنۆمیست سه‌باره‌ت به سه‌ره‌نج راکێش بوونى تیجاره‌تى وه‌لاتانى جیهان ، ئێران له‌نێوان ئه‌و ٨٢ وه‌لاته‌ى لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر کراوه له‌پله‌ى ٨٠ جێى گرتووه. ٥ وه‌لاتى سه‌رووى ئه‌و خشته‌یه بریتین له: دانیمارک، فینله‌ند، سه‌نگاپوور، کانادا و سوئیس. ته‌نانه‌ت وه‌لاتانى پاکستان، کۆمارى ئازه‌ربایجان، به‌نگلادش، نیجریه و کینیا له‌سه‌رووى ئێرانن.
به‌شی ژنان له‌به‌رێوه‌به‌رێتى و قانوون دانان:
به پێى دوایین سه‌رژمێرییه‌کانى بلاوکراوه له‌لایه‌ن رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان، به‌شى ژنانى ئێرانى له به‌رێوه‌به‌رێتى و قانوون دانانى وه‌لات ١٦ له‌سه‌د راگه‌یه‌ندراوه. له‌کاتێکدا که له‌وه‌لاتى فیلیپین ٥٨ له‌سه‌د و ئانگولا ٥٢ له‌سه‌ده. به‌م شێوه‌یه پله‌ى ئێران له‌نێو ١٢٠ وه‌لاتى لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر کراو، له‌پله‌ى ١٠ ١ دیارى کراوه. له‌ئێران ژنان ناتوانن باڵوێز، قازى، دادستان، وه‌زیر و سه‌رۆک کۆمارى بگرنه ئه‌ستۆ.
ئێران له‌بوارى کار و کاسبى له‌جیهان دا:
جێگرى وه‌زیرى ئابوورى ئێران به ئیشاره به پێویستى باشتر کردنى هه‌لى کار و کاسبى له‌وه‌لات دا ووتى: بۆ راکێشانى سه‌رمایه ده‌بێ هه‌ل و مه‌رج بۆ کار و کاسبى باش بکرێت، له‌کاتێکدا ئێستا پله‌ى ١٤٤ مان له‌و بواره دا هه‌یه. سه‌رۆکى رێکخراوى سه‌رمایه‌دانانیش گووتى: له‌کاتێکدا که ئێمه له‌بوارى کار و کاسبى له پله‌ى ١٤٤ى وه‌لاتانى جیهان داین، چۆن ده‌توانین ، که‌سه‌کان هان بده‌ین که بێنه ناو مه‌یدانى سه‌رمایه‌دانان. ناوبراو ووتى: به‌شی زۆرى سه‌رمایه‌ى وه‌لاتانی وه‌ک چین له‌بوارى ژێربینایی دروست ده‌بێ، به‌لام ته‌نانه‌ت یه‌ک دولاریشمان له‌وبواره‌دا نه‌مانتوانیوه بۆ خۆمان راکێشین که ئه‌وه ئه‌رکى ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیسه.
ئێران له‌بوارى ئازادى مێدیا و بلاوکراوه‌دا:
پله‌ى ئێران له‌ئازادى مێدیا و بلاوکراوه‌کان دا ته‌نیا پله‌یێک له ئیریتره، کوره‌ى باکوور و تورکه‌مه‌نستان سه‌رتره. کویت، ئیماراتى یه‌کگرتووى عه‌ره‌بی و لوبنان له‌سه‌رووى ئێران له پله‌ى ٩٣ جێیان گرتووه و ئێران له‌نێو ١٧٦ وه‌لاتى جیهان له‌پله‌ى ١٧٢ جێى گرتووه.
ریاڵى ئێران پووڵى بێ نرخى جیهان:
له‌نوێترین به‌راوه‌رده‌کان له نرخى یه‌که‌ى (واحید) پووڵى وه‌لاتانى جیاجیاى جیهان له‌به‌رانبه‌ر دولارى ئه‌مریکا، ریاڵى ئێران ته‌نیا له پووڵى سائووتام و ویێتنام به نرختره. به‌و ش٠Žوه‌ییه ریاڵى ئێران له‌ماوه‌ى ٥ ساڵ دا بۆته سێهه‌مین پووڵى بێ نرخى جیهان له‌به‌رانبه‌ر دولارى ئه‌مریکا. ئه‌و له‌کاتێکدایه که دولارى زیمبابوێ که له‌ماوه‌ى سالانى پێشوو له‌گه‌ڵ قه‌یرانى هه‌لاوسان سه‌خت به‌ره‌وروو بوو هه‌نووکه پووڵى وه‌لاته‌که‌ى به‌نرختر له‌پووڵى ئێرانه له‌به‌رانبه‌ر دولارى ئه‌مریکا. جێگه‌ى باسه که راگرتنى نرخى پووڵى نه‌ته‌وه‌یی گرینگ‌ترین ئه‌رکى بانگى مه‌رکه‌زییه.
دیاره ئه‌و راپۆرته به‌شێکى که‌م له هه‌زاران به‌لا و ده‌رد و مه‌ینه‌تى وه‌لاتى ئێرانى ژێر سێبه‌رى ده‌سه‌لاتى ئاخوندانى تێدا ده‌رکه‌وتووه.ئه‌و زانیاریانه هه‌موو له‌لایه‌ن که‌سانى لێکۆڵه‌رى سه‌ربه‌خۆى بێ لایه‌نه‌وه ئاماده‌کراوه و له‌بلاوکردنه‌وه‌ى داتا و سه‌رژمێرییه‌کان جگه له پێش که‌ش کردنى راستى بارودۆخى وه‌لاتانى جیهان هیچ بوارێکى سیاسی کاریگه‌رى نه‌بووه و ده‌رهێنانى ئه‌و ئاکامانه به ته‌واوى پسپۆرانه بووه.