نزیک بوونه‌وه‌ى شوراى ئه‌منیه‌ت له‌سه‌پاندنى بریار٠نامهى نوێ دژى رژیمى ئێران
هێلارى کلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ده‌ڵێ، شوراى ئه‌منیه‌تى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان له‌زووترین کات دا کار له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران ده‌ست پێده‌کات.
کلینتون ئه‌و بابه‌ته‌ى رۆژى هه‌ینى له وه‌لام به پرسیارى هه‌واڵنێرێک دا سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانى ئه‌مریکا بۆ راکێشانى پشتیوانى نیوده‌وڵه‌تى بۆ سه‌پاندنى ته‌حریمه نوێیه‌کان دژى ئێران باس کرد و ووتى : ئه‌مریکا هه‌وڵى داوه ئێران بێنێته ناو پرۆسه‌یه‌کى ووتووێژه‌وه، به‌لام راپۆرتى نوێى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم ده‌رى ده‌خا رژیمى ئاخوندى ئێستاش گوێ ناداته داواکانى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ر بۆیه ئه‌مریکا ناچار بووه فشاره‌کان بۆسه‌ر ئێران زیاتر بکات.