ئاکامى کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کانى پارلمانى عێراق راگه‌یندرا
ئاکامى کۆتایی هه‌ڵبژاردنى پارلمانى عێراق له‌لایه‌ن کومیسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان ر٠اگهیهندرا که لیستى ئه‌لعه‌راقیه به‌سه‌رۆکایه‌تى ئه‌یاد عه‌لاوى به ٩١ کورسی له‌کۆى ٣٢٥ کورسى پارله‌مان، پێش هاوپه‌یمانه‌تى (حکوومه‌تى قانون) نورى مالیکى که‌وتووه که ٨٩ کورسی وه‌ده‌ست هێنا.
له‌دواى ئه‌وانیش هاوپه‌یمانه‌تى شیعه‌ى نه‌ته‌وه‌یی عێراق به ٧٠ کورسی و هاوپهپهیمانهتى کوردستانى به ٤٣ کورسی جێیان گرتووه. به سه‌رجه‌م لیسته کوردییه‌کانه‌وه کورد ٥٦ کورسی پارله‌مانى وه‌ده‌ست هێناوه و له‌شارى که‌رکووکیش کورد زیاترین ده‌نگى ده‌ست هێناوه. پێش راگه‌یاندنى ئاکامه‌کان نوێنه‌رى تایبه‌تى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان له عێراق رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنه‌کان باوه‌رپێکراوه و داواى له لایه‌نه‌کان کرد که ئاکامه‌کان قه‌بووڵ بکه‌ن.