جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سه‌پاندنى بێ ئه‌م لاوئه‌ولای ته‌حریمه‌ نوێیه‌کان دژى رژیمى ئێران

سه‌پاندنى بێ ئه‌م لاوئه‌ولای ته‌حریمه‌ نوێیه‌کان دژى رژیمى ئێران

وه‌لاتى کانادا سه‌پاندنى ته‌حریمه‌ نوێیه‌کانى دژى رژیمى ئاخوندى به‌ هۆى پێداگرتن له‌سه‌ر به‌رزه‌فر٠ییه‌کانى ناوکه‌یی، به‌ بێ ئه‌م لاوئه‌ولا زانى. لۆرێنس کانۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کانادا له‌دانشتینێکى هه‌واڵده‌رى دا گووتى: به‌داخه‌وه‌ من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ر٠ه‌م که‌ ئێمه‌ بژارده‌یه‌کى ئه‌وتۆمان له‌به‌رده‌م دا نییه‌ جگه‌ له‌وه‌ى که‌ ته‌حریمى زیاتر دژى رژیمى ئێران له‌رێگه‌ى شوراى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان به‌کار بێنین.

ناوبراو زیادى کرد: له‌ کۆبوونه‌وه‌کانى جى ٨ رژیمى ئێران ده‌بێته‌ بابه‌تێکى زۆر هه‌ستیار و جێگه‌ى باس. هه‌ڵس و که‌وتى ئه‌و رژیمه‌ ئه‌و گومانه‌ به‌رز ده‌کاته‌وه‌ که‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌که‌ى ئاشتیخوازانه‌ نییه‌.
هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه‌ به‌ ناردنى ئه‌و هه‌واڵه‌ زیادى کرد: له‌رۆژه‌کانى نۆهه‌م و ده‌یه‌مى خاکه‌لێوه‌دا لۆرێنس کانۆن مێواندارى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وه‌لاتانى ئاڵمان، ئه‌مریکا، فه‌رانسه‌، ئیتالیا، ئینگلستان، روسیه‌ و ژاپن و هه‌روه‌ها کاترین ئیشتۆن سه‌رۆکى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى ئورووپا ده‌کا و له‌ کۆبوونه‌وه‌ێکدا ده‌بێ له‌سه‌ربابه‌ته‌ ئه‌منیه‌تیه‌کان راوێژ و ووتووێژ بکه‌ن. رژیمى ئێران له‌سه‌رووى قسه‌و باسه‌کاندا ده‌بێت.

14 سال و 7 ماه و 24 روز و 20 ساعت و 24 دقیقه پیش از این

سه‌پاندنى بێ ئه‌م لاوئه‌ولای ته‌حریمه‌ نوێیه‌کان دژى رژیمى ئێران

سه‌پاندنى بێ ئه‌م لاوئه‌ولای ته‌حریمه‌ نوێیه‌کان دژى رژیمى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن