ده‌ستێوه‌ردانى رژیمى ئێران له‌ئه‌فغانستان و ناردنى چه‌ک بۆ تاڵیبان
ته‌له‌ویزیۆنى سی.ئێن.ئێن له‌راپۆرتێکى تێر و ته‌سل دا ده‌ستێوه‌ردانه‌کانى رژیمى ئێرانى له‌ئه‌فغانستان و ناردنى چه‌ک و چۆڵى بۆ تاڵیبان بلاوکرده‌وه. له مه‌رزى ئه‌فغانستان و ئێران، هه‌زاران قاچاخچى، چه‌ک و چۆلى پێویست ده‌گه‌ێنه تاڵیبان.
مه‌رزى ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌زاران کیلۆمیتره و کونترۆڵ ناکرێت. وه‌لاتانى نێوده‌وڵه‌تى به‌زۆرى له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رن که رژیمى ئێران پشتیوانى چه‌ک و چۆڵ له تاڵیبان ده‌کا به‌مه‌به‌ستى بشێوى دروست کردن له وه‌لاتى ئه‌فغانستان.
به پێى راپۆرته‌کان، له‌ماوه‌ى ١٢ مانگى رابردوو ١٠ تۆن و نیو چه‌ک و چۆڵ له‌کاتێک دا که له‌مه‌رز تێده‌په‌رین گیراون. ٦٠ %ى ئه‌و چه‌ک و چۆلانه له‌ئێرانه‌وه دێن و هه‌موویان ژماره سریاڵى فارسیان پێوه‌یه.