جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هوله‌ند خوازیارى فشارى زیاتر دژى ئێرانه‌

هوله‌ند خوازیارى فشارى زیاتر دژى ئێرانه‌

ده‌وڵه‌تى هوله‌ند رایگه‌یاند، کۆمه‌٠Žلگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێ ئاماده‌ى ده‌رکردنى بر٠Žیار و کرده‌وه‌ى دیاریکراو به‌ مه‌به‌ستى به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ ده‌ست گه‌یشتنى رژیمى ئاخوندى به‌ چه‌کى ناوکه‌یی بێت. "فێر هاخێن"، وه‌زیرى ده‌ره‌ووه‌ى هوله‌ند ووتى، ده‌وڵه‌تى هوله‌ند ناره‌حه‌تى خۆى له‌مه‌ر٠ هاوکارى نه‌کردنى رژیمى ئێران له‌گه‌ڵ ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى ...

وزه‌ى ئه‌تۆمى ر٠اده‌گه‌ێنێ و له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستى ئاژانس که‌ باس له‌ هاوکارى نه‌کردن و پێبه‌ند نه‌بوونى ئێران به‌ رێکه‌وتنامه‌ى لکێندراوى ئاژانس ده‌کا هاور٠ایه‌ و ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ شک و گومانه‌کان له‌سه‌ر ناوه‌رۆکى به‌رنامه‌ ناوکه‌ییه‌کانى ئێران هه‌روا وه‌ک خۆى ده‌هێڵێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌کانى رژیمى ئێران بۆ کرینى کات وریایه‌. ده‌وڵه‌تى هوله‌ند هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و بر٠وایه‌یه‌ که‌ هه‌ڵوێست و سیاسه‌تى ئێستاى ئێران هیچ یارمه‌تیێک به‌ گه‌ر٠اندنه‌وه‌ى متمانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌رۆکى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمى و مووشه‌کیه‌کانى ئه‌و رژیمه‌ ناکات.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى هوله‌ند هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، رژیمى ئێران ده‌بێ داواکارییه‌ باس کراوه‌کان له‌ بر٠یارنامه‌ى شوراى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان بێنێته‌ جێ. له‌ئێستادا که‌ رژیمى ئێران ئه‌و بر٠یارنامه‌یه‌ پێشێل ده‌کا و هاوکات ده‌ستى به‌ پالاوته‌ کردنى ئۆرانییۆم هه‌تا مه‌رزى ٢٠  له‌سه‌د کردووه‌، کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێ خۆى بۆ په‌سه‌ند کردنى بر٠یاراتى دیاریکراو ئاماده‌ بکات.

14 سال و 7 ماه و 24 روز و 20 ساعت و 58 دقیقه پیش از این

هوله‌ند خوازیارى فشارى زیاتر دژى ئێرانه‌

هوله‌ند خوازیارى فشارى زیاتر دژى ئێرانه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن