به‌ربه‌ست دروست کردن له‌به‌رانبه‌ر رێوره‌سمى به خاک سپاردنى خێزانى ئاغاى مونتهزیرى
دوابه‌دواى مردنى خێزانى ئاغاى مونتهزیرى ، لێپرسراوانى ئه‌منیه‌تى رژیمى ئاخوندى داوایان له خانه‌واده‌ى ناوبراو کردووه که له‌دانانى رێوره‌سمى ماته‌مین و به خاک سپاردنى خۆ بپارێزن. سه‌عیدى مونتهزیرى کورى ئاغاى مونتهزیرى لهووتووێژێک دا له‌گه‌ڵ سایتى هه‌واڵده‌رى جه‌ره‌س رایگه‌یاند که وه‌زاره‌تى ئیتلاعات ئیزنى به‌رێوه‌چوونى رێوره‌سمى به خاک سپاردنى دایکى پێنادا.
خێزانى ئاغاى مونتهزیرى رۆژى شه‌ممه له‌ته‌مه‌نى ٨٣ ساڵى له‌شارى قۆم کۆچى دوایی کرد. له‌رێوره‌سمى به‌خاکسپاردنى ئاغاى مونتهزیرى له‌شارى قۆم خه‌ڵکێکى زۆر له نار٠ازیان به ئاکامى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ده‌یه‌مین خولى سه‌رۆک کۆمارى دروشمى دژه حکوومه‌تیان به‌رز کردبۆوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و به‌ربه‌سته‌یان بۆ خانه‌واده‌ى مونتهزیرى دروست کردووه. سه‌عید مونتهزیرى دروست کردنى ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ى به نمونه‌یێک له نهزانکارییهکانى ئه‌و رژیمه زانى.