بێ ئاوى له‌زیندانى گه‌وهه‌ر ده‌شتى که‌ره‌ج
به پێى هه‌واڵى سایتى سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵق زیندانیانى گه‌وهه‌ر ده‌شتى که‌رج له‌سه‌ر له‌به‌یانى رۆژى یه‌کشه‌ممه به هۆى بر٠ینى ئاو له هه‌ل و مه‌رجێکى زۆر ناله‌بار دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ته‌واوى زیندانیان به له‌به‌ر چاو گرتنى ژماره‌ى زۆرى زیندانیان، له‌ئێستادا ته‌نیا له ٢ تانکێر بۆ سه‌رجه‌م کاره‌کانیان که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
به پێى هه‌واڵه‌کان هۆى بر٠ینى ئاو، تێکه‌ڵ بوونى چالاوى ئاو له‌گه‌ڵ ئاوى فازیلاوى زیندان بووه. جێگه‌ى باسه که ئاوى زیندانى گه‌وهه‌ر ده‌شت له چالاوێک له‌ناو زیندان دابین ده‌بێ و لولهکێشى و پالاوتنى ئاو له‌ئارا دا نییه. هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى زیندانى گه‌وهه‌ر ده‌شت له‌گه‌ڵ زانینى ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه و نه‌بوونى ئاو به بێ دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌یێک چوونه‌ته موره‌خه‌سی.