ر٠اگهیندراوى مه‌تبووعاتى کۆمه‌ڵه‌ى چالاکانى مافى مرۆڤى ئێران له‌سه‌ر فشاره‌کانى رژیم
کۆمه‌ڵه‌ى چالاکانى مافى مرۆڤ له راگه‌یه‌ندراوێکى رۆژنامه‌وانى دا ناوى ژماره‌یێک له ئه‌ندام و هاوکارانى گیراوى خۆیان له‌مانگه‌کانى رابردوو بلاوکرده‌وه. له‌وراگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه کرده‌وه‌کانى هێزه‌کانى ئه‌منیه‌تى حکوومه‌تى ئێران دژى چالاکانى مافى مرۆڤ و به‌تایبه‌ت کۆمه‌ڵه‌ى چالاکانى مافى مرۆڤ له‌ئێران له‌کۆتاییه‌کانى مانگى رێبه‌ندان ده‌ستى پێ‌کرد و له ١١ى مانگى ر٠هشهممه به‌ره‌و سه‌ر چووه و به‌رده‌وام له‌هه‌ڵکشاندایه.
ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه ئه‌و کرده‌وانه‌ى ئورگانه ئه‌منیه‌تیه‌کانیان که له‌ژێرناوى جۆراوجۆرى وه‌ک مێرساد، شکستى ئه‌رته‌شى سابیرى ئه‌مریکا، پرۆژه‌ى رووخانى مافى مرۆڤی و له‌وجۆره به‌رێوه ده‌برێن به سناریۆى ده‌زگاى ئه‌منیه‌تى بۆ سه‌رکووتى چالاکانى مافى مرۆڤى ئێران له‌قه‌له‌م داوه و له‌کونفرانسێکى هه‌واڵى ئه‌و بابه‌ته‌یان تاوتوێ کرد. ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه ووتى، به‌رێوه‌به‌رێتى ئه‌و پرۆژه‌یه که له‌ئه‌ستۆى سپاى پاسدارانه له به‌نده‌کانى دووى ئه‌لیفى سپا و ٢٠ ٩ى ئیتلاعات له‌زیندانى ئێوین له‌جه‌ریاندایه. که‌سه‌گیراوه‌کان له‌سه‌رانسه‌رى ئێران بۆ ئه‌و به‌ندانه ده‌گوازرێنه‌وه و په‌روه‌نده‌کانیان له دادسه‌راێکى سه‌ربه‌خۆ و دوور له ئیمکانى به‌دواداچوونى خانه‌واده و وه‌کیله‌کانیان کراوه و دادگاییه‌که‌یان به‌رێوه ده‌چێ. زۆربه‌ى ئه‌و گیراوانه له ژوورى تاکه‌که‌سی و به بێ مافى پێوه‌ندى گرتن به خانه‌واده و وه‌کیله‌کانیان و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ شکه‌نجه و هه‌لس و که‌وتى خه‌راپ به‌ره‌وروون. له‌ناو گیراوه‌کان دا ٢ چالاکى کورد به‌ناوه‌کانى ساڵح شه‌ڵماشی خه‌ڵکى سنه و سه‌ما به‌همه‌نى خه‌ڵکى مه‌هاباد به‌رچاوده‌که‌ون.