ئیعدامى به‌ربلاوى نه‌یارانى رژیمى ئێران له‌راپۆرتى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى
رێکخراوى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى له‌راپۆرتى ساڵیانهى خۆى که رۆژى سێ شه‌ممه بلاوبۆوه، رایگه‌یاند، رژیمى ئاخوندى له‌دواى به‌رێوه‌بردنى شانۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى له‌ماوه‌ى ٢ حه‌وتوو، ١١٢ که‌سی ئیعدام کردووه.
له‌به‌شێک له‌راپۆرتى سالانه‌ى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى دا هاتووه، له‌ساڵى رابردووى زایینى ئیعدام به شێوه‌یێکى به‌ربلاو بۆ دانى په‌یامى سیاسی، بێ ده‌نگ کردنى نه‌یاران و په‌ره‌پێدان به به‌رنامه‌ى سیاسی له‌ئێران که‌ڵکى لێوه‌رگیراوه. لهوراپۆرته دا هه‌روه‌ها ئیشاره به به‌رێوه‌بردنى حوکمى مێرمندالان کراوه. به پێى راپۆرتى ساڵیانهى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى ژماره‌ى ئێعدامه راگه‌یه‌ندراوه‌کان له ساڵى ٢٠ ٠ ٩ له‌ئێران لانى که‌م ٣٨٨ که‌س بووه.